ئاژانسی رۆیته‌رز له زاری به‌رپرسێكی ئه‌مریكییه‌وه بڵاویكرده‌وه، هێزه‌كانی ئه‌مریكا دو درۆنی ئێرانی‌یان له نزیك هورمز خسته‌خواره‌وه.
ئاوێنه: به‌رپرسێكی ئه‌مریكی، ئه‌مڕۆ هه‌ینی، به ئاژانسی رۆیته‌رزی راگه‌یاند، هێزه‌كانی ئه‌مریكا دو درۆنیان خسته خواره‌وه كه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه هه‌ڵدرابون پێده‌چێت ئامانجیان ئه‌و كه‌شتییه بازرگانییانه بوبێت كه به گه‌روی هورمزدا تێپه‌ڕیون.
ئه‌مه نوێترین پێكدادانی نێوان ئه‌مریكا و ئێرانه.
به‌رپرسه ئه‌مریكییه‌كه كه نه‌یویستوه ناوی ئاشكرابكرێت، وتویه‌تی، هاتوچۆی كه‌شتییه‌كان له گه‌روی هورمز به‌رده‌وامه.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه شه‌وی رابردو دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ ئێران گه‌یشتونه‌ته چاره‌سه‌ر بۆ كۆتاییهێنان به شه‌ڕ و هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه پێده‌چێت له كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه رێككه‌وتنی نێوان هه‌ردو وڵات له رێوڕه‌سمێكدا له ئه‌وروپا ئیمزابكرێت و له‌لایه‌نی ئه‌مریكییه‌وه جه‌ی دی ڤانس، جێگری سه‌رۆك ئاماده‌ی رێوڕه‌سمه‌كه بێت.
تره‌مپ هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد، له‌گه‌ڵ ئیمزاكردنی رێككه‌وتنه‌كه‌دا گه‌روی هورمز ده‌كرێته‌وه.