ئاژانسی رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه، ره‌نگه رۆژی یه‌كشه‌ممه رێككه‌وتنی ئێران و ئه‌مریكا له جنێڤ ئیمزابكرێت.
ئاوێنه: ئاژانسی رۆیته‌رز، ئه‌مڕۆ هه‌ینی، له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی رۆژئاواییه‌وه بڵاویكرده‌وه، ره‌نگه رۆژی یه‌كشه‌ممه، یاداشتی لێكتێگه‌یشتنی نێوان ئه‌مریكا و ئێران بۆ كۆتاییهێنان به شه‌ڕ ئیمزابكرێت.
وتیشی، به ئه‌گه‌ری زۆر شاری جنێڤ ئه‌و شوێنه‌یه كه رێككه‌وتنه‌كه‌ی لێ ئیمزاده‌كرێت.
سه‌رچاوه‌كه هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه، هێشتا ده‌قی یاداشته‌كه كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت و ئاماده ده‌كرێت.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه، ئێران پێداگره له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی خۆی كه ده‌بێت شه‌ڕ له لوبنانیش كۆتایی بێت.
به‌قسه‌ی سه‌رچاوه‌كه، ئامانجه‌كه ئه‌وه‌یه كه ده‌قی كۆتایی یاداشته‌كه تاوه‌كو سبه‌ی شه‌ممه ئاماده بكرێت.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، ئیمزاكردنی رێككه‌وتنه‌كه له‌لایه‌ن جه‌ی دی ڤانس، جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكاو محه‌مه‌د باقر قالیباف، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێرانه‌وه ده‌بێت.