تڕه‌مپ: تا دوشه‌ممه‌ ڕێككه‌وتنه‌كه‌ له‌گه‌ڵ ئێران واژۆ ده‌كه‌ین
  2026-06-12     

دۆناڵد تـرەمـپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئـەمـریـکـا، ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند کە پێشبینی دەکرێت ڕێککەوتنی نێوان وڵاتەکەی و ئـێـران تا کۆتایی ئەم هەفتەیە یان ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو بە فەرمی واژۆ بکرێت. سەرۆکی ئـەمـریـکـا هاوکات ئاشکرای کرد کە بەرپرسانی ئـێـرانـی بە شێوەیەکی نهێنی داوای لێبووردنیان کردووە سەبارەت بە بڵاوکردنەوەی زانیاریی نادروست لەسەر دەقی ڕێککەوتنەکە.

ئاوێنە: ​لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی "ئاکسیۆس"، تـرەمـپ ئاماژەی بەوە کرد کە لایەنی ئـێـرانـی بە تایبەتی داوای لێبووردنیان کردووە بەهۆی پێدانی زانیاریی هەڵە سەبارەت بە ڕێککەوتنەکە. هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە لێدوانەکانی عەباس عـێـراقـچـی، وەزیری دەرەوەی ئـێـران، سەبارەت بە پرسی ڕێککەوتنەکە زۆر ئەرێنی و دروستکارانە بوون.

​لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، تـرەمـپ وردەکاریی زیاتری خستەڕوو و وتی: "پێموایە دەتوانین تا کۆتایی هەفتە یان دووشەممەی داهاتوو ڕێککەوتنەکە واژۆ بکەین، بەڵام داوای ڕوونکردنەوەیەکی گشتی و فەرمیم کردووە سەبارەت بەو ڕاپۆرتانەی لە میدیا فەرمییەکانی ئـێـرانـەوە بڵاوکراونەتەوە، کە باس لەوە دەکەن تـاران دەستبەجێ لەگەڵ واژۆکردنی ڕێککەوتنەکەدا ملیاران دۆلار لە سامانە بلۆککراوەکانی وەردەگرێتەوە."

​لەلایەکی دیکەوە و لە پێشهاتێکی پەیوەندیداردا، عەباس عـێـراقـچـی، وەزیری دەرەوەی ئـێـران، هەر ئەمڕۆ هەینی پشتڕاستی کردەوە کە یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی ناسراو بە "ئـیسـلامـئـابـاد" لە هەموو کاتێک زیاتر لە قۆناغی جێبەجێکردن نزیک بووەتەوە. وەزیری دەرەوەی ئـێـران ڕوونیشیکردەوە کە لە کاتی گونجاوی خۆیدا، سەرجەم وردەکارییەکانی ڕێککەوتنەکە بۆ ڕای گشتی دەخرێنە ڕوو.

زۆرترین بینراو
دوای پێدانی ٥٥ هەزار دۆلار بۆ گەیشتن بە ئەورووپا؛ خێزانێکی سلێمانی لە دەریادا تووشی کارەسات بوون و سێ منداڵیان لەدەستدا
بڕیاری دادگای تاوانەکانی سلێمانی: ​لاهور شێخ جەنگی 5 ساڵ‌و ​پۆڵاد شێخ جەنگی 3 ساڵ‌و ​ڕێبوار حامی حاجی غالی 2 ساڵ زیندانیکردن
بانكی ناوه‌ندیی عێراق بڕی پێدانی دۆلاری بۆ گه‌شتیاران به‌ نرخی ره‌سمی دیاریكرد
پارتی به‌ڕه‌سمی کاندیدەکانی بۆ پۆستی جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری ئاوەدانکردنەوەی عێراق راگەیاند
لاهور شێخ جه‌نگی: سه‌ربه‌رزم و ملكه‌چی هیچ ئیراده‌یه‌ك نه‌بوم
نه‌تانیاهو: ته‌له‌فۆنێكی زۆر توندم له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌رع ئه‌نجامداو كۆمه‌ڵكوژیی دروزه‌كان راگیرا
بەسێ هۆزات: ئەگەر پێوەری یاسای لێبوردن تەقەنەکردن بێت، دەبێت ئۆجەلان یەکەم کەس بێت ئازاد بکرێت
عولەما کوردەکان و قوتابی و موریدە ئیندۆنیسییەکانیان
سی ئێن ئێن: پێنتاگۆن تاوتوێی بەکارهێنانی "دایکی بۆمبەکان" دەکات بۆ لێدانی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران
کۆتایی بە سیمکارتی بێسەرەوبەرە دێت؛ مەرجی نوێ بۆ کڕین و تۆمارکردنی سیمکارت لە عێراق دادەنرێت
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×