موحسین ره‌زایی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی دیاریكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی رژێمی ئێران رایگه‌یاند، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ئازادكردنی 24 ملیار دۆلاری بلۆككراوی ئێران داوه، به‌ڵام به‌ڕاشكاوی ئه‌م بابه‌ته راناگه‌یه‌نێت.
ئاوێنه: موحسین ره‌زایی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی دیاریكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی رژێمی ئێران، له رێوڕه‌سمێكدا له شاری دیزفولی باشوری ئێران وته‌یه‌كی پێشكه‌شكردو وتی، دۆناڵد تره‌مپ ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ئازادكردنی 24 ملیار دۆلاری بلۆككراوی ئێران داوه به‌ڵام به راشكاوی ئه‌م بابه‌ته راناگه‌یه‌نێت.
ره‌زایی هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد، توانای به‌رگیی وڵاته‌كه‌مان گه‌یشتۆته ئاستێك كه "تره‌مپی قومارباز" ئه‌مڕۆكه ته‌نانه‌ت له دانوستانیش له‌گه‌ڵ ئێران ترسی هه‌یه.