پێگه‌ی ئاكسیۆسی ئه‌مریكی بڵاویكرده‌وه، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا به‌ته‌له‌فۆن باسی رێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ ئێران بۆ بنیامین نه‌ته‌نیاهو، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئێران كردوه، هه‌رچه‌نده سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل خۆشحاڵ نه‌بوه به بیستنی ئه‌و قسانه، به‌ڵام ناڕه‌زایه‌تی توندی ده‌رنه‌ڕیوه.
ئاوێنه: به‌پێی هه‌واڵێكی پێگه‌ی ئاكسیۆس، شه‌وی رابردو دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ بنیامین نه‌ته‌نیاهو، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل ئه‌نجامداوه‌و تێیدا هه‌واڵی ئه‌وه‌ی داوه‌تێ كه له چه‌ند رۆژی داهاتودا ئیمزای رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئێران ده‌كه‌ن، هه‌واڵێك كه سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل خۆشحاڵ نه‌بوه به بیستنی.
به‌پێی قسه‌ی به‌رپرسێكی باڵای ئه‌مریكا، تره‌مپ له ته‌له‌فۆنه‌كه‌یدا بۆ نه‌ته‌نیاهو وتویه‌تی "ئه‌م رێككه‌وتنه، رێككه‌وتنێكی نایاب ده‌بێت و ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه كۆتایی به‌م شه‌ڕه بهێنرێت."
وه‌ك ئاكسیۆس هێمای بۆ كردوه، هه‌ندێك له به‌رپرسانی واشنتۆن پێیانوایه نه‌ته‌نیاهو ره‌نگه رۆڵی دروستكه‌ری كۆسپ ده‌بینێت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر رێككه‌وتنه‌كه‌ش ئیمزا بكرێت.
به‌رپرسه باڵا ئه‌مریكییه‌كه وتویه‌تی، له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا نه‌ته‌نیاهو هه‌ستی به‌وه كردوه كه ناتوانێت رێگری له تره‌مپ بكات له ئیمزاكردنی رێككه‌وتنه‌كه.
به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار كه قسه‌ی بۆ ئاكسیۆس كردوه، پۆسته‌كه‌ی رۆژی پێنجشه‌مه‌ی تره‌مپ كه تێیدا باسی له‌وه كردبو له‌گه‌ڵ ئێران گه‌یشتونه‌ته رێككه‌وتن، نه‌ته‌نیاهوی توشی شۆك كردوه.
به‌پێی قسه‌ی به‌رپرسه ئه‌مریكییه‌كه، به‌ڵام كاتێك تره‌مپ شه‌وی رابردو ته‌له‌فۆنی بۆ كردوه، نه‌ته‌نیاهو ناڕه‌زایه‌تی توندی ده‌رنه‌بڕیوه‌و مشتومڕیشی له‌گه‌ڵ تره‌مپ نه‌كردوه.
نه‌ته‌نیاهو به تره‌مپی وتوه، متمانه‌م پێت هه‌یه كه رێككه‌وتنی كۆتایی له‌گه‌ڵ ئێران، گه‌ره‌نتی چاره‌سه‌ركردنی نیگه‌رانییه هاوبه‌شه‌كانی ئه‌مریكاو ئیسرائیل له‌باره‌ی به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران بكات.