ئه‌ڤیگدۆر لیبه‌رمان، وه‌زیری به‌رگریی پێشوی ئیسرائیل رایده‌گه‌یه‌نێت، رێككه‌وتنی چاوه‌ڕوانكراو له‌گه‌ڵ ئێران، له روانگه‌ی ئیسرائیله‌وه كاره‌ساته‌و سه‌ركه‌وتنێكی ته‌واوه بۆ ئایه‌توڵاكان.
ئاوێنه: ئەڤیگدۆر لیبەرمان، كه سه‌رۆكی پارتی ڕاستڕەوی "ئیسرائیل ماڵمانە"یه، له پۆستێكدا له سه‌كۆی ئێكس نوسیویه‌تی، ڕێککەوتنە چاوەڕوانکراوەکە لەگەڵ ئێران سەرکوتنێکی ڕەها و تەواوە بۆ ئایەتوڵاکان.
ئه‌و وتوشیه‌تی، رێككه‌وتنه‌كه لە ڕوانگەی ئیسرائیلەوە كاره‌ساته.
لیبەرمان هەروەها جەختیشی كردۆته‌وه، به‌رپرسیارێتی رێككه‌وتنێكی له‌و شێوه‌یه، 100% له ئه‌ستۆی بنیامین نەته‌نیاهودایە.
دوێنێ هه‌ینی یسرائیل کاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل رایگه‌یاند کە دۆناڵد ترامپ لە ڕوانگەی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکاوە هەوڵی بەدەستهێنانی ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران دەدات. به‌ڵام ئیسرائیل چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌یه له تره‌مپ كه پابه‌ند بێت به بنه‌ما هاوبه‌شه‌كانه‌وه له په‌یوه‌ست به به‌رنامه ئه‌تۆمی و موشه‌كییه‌كه‌ی ئێران و گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به‌و وڵاته.
كاتز جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه، ده‌بێت ئیسرائیل گه‌ره‌نتی ئه‌وه بكات كه ده‌توانێت به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ رێگری له‌وه بكات كه ئێران چه‌كی ئه‌تۆمی به‌ده‌ستنه‌هێنێت، خۆی بۆ ئه‌وه‌ش ئاماده بكات.