شه‌هباز شه‌ریف، سه‌رۆك وه‌زیرانی پاكستان رایگه‌یاند، پێشبنی ده‌كه‌ین له 24 کاتژمێری داهاتودا ده‌قی كۆتایی رێككه‌وتنی نێوان ئه‌مریكاو ئێران ئاماده‌بێت و ئیمزابكرێت.
ئاوێنه: شه‌هباز شه‌ریف، سه‌رۆك وه‌زیرانی پاكستان، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر له په‌یامێكدا له سه‌كۆی ئێكس رایگه‌یاند"ئێمە لە هه‌ر كات زیاتر نزیکین لە ڕێککەوتنی ئاشتی. لەگەڵ پێشبینی ته‌واوكردنی ده‌قی كۆتایی ڕێککەوتنەکە لە 24 کاتژمێری داهاتودا، پاکستان خۆی ئامادە دەکات بۆ واژۆکردنی ده‌ستبه‌جێی ڕێککەوتنی ئاشتییەکە به‌شێوه‌ی ئه‌لیكترۆنی."
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، له‌دوای ئیمزاكردنی رێككه‌وتنه‌كه، دانوستانه ته‌كنیكییه‌كان لە هەفتەی داهاتودا ده‌ستپێده‌كه‌ن.
سه‌رۆك وه‌زیرانی پاكستان سوپاسی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا و کۆماری ئیسلامیی ئێرانی كردوه بۆ پابەندبونی بەردەوامیان لە ماوەی دانوستانەکانداو پێزانینی خۆیشی ده‌ربڕیوه بۆ وڵاتانی ناوچەکە له‌پای پشتگیرییەکانیان.
ئه‌و وتشویه‌تی، ئێمە دڵنیایین کە ئەم ڕێککەوتنە مێژوییەی ئاشتی دەبێتە بنەمایەکی بەهێز بۆ ئاشتییەکی هه‌میشه‌یی.