هەرچەندە وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگەیاند کە سبه‌ی رێككه‌وتنی نێوان وڵاته‌كه‌ی و ئه‌مریكا واژۆ ناكرێت، بەڵام کەناڵی جەزیرە لەزاری وتەبێژی دەرەوەی پاکستانەوە ئاشکرایکردووە، کە سبەی رێوڕەسمی واژۆکردنی رێککەوتنی ئەو دوو وڵاتە بە "ئۆنڵاین" بەڕێوە دەچێت.
ئاوێنە: میدیای ئینتەرناشیناڵی ئێرانی بڵاویکردەوە، تۆڕی "ئەلجەزیرە" لە زاری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی پاکستانەوە ڕایگەیاندووە، ڕێوڕەسمی "واژۆی ئەلیکترۆنی"ی ڕێککەوتنی نێوان ئەمریکا و کۆماری ئیسلامی، ڕۆژی یەکشەممە ١٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٦ بەڕێوە دەچێت".
بە وتەی ئەو "پاکستان میوانداری ئەم ڕێوڕەسمە دەبێت و مەراسیمەکە لە ڕێگەی "پەیوەندیی ڤیدیۆیی و ئۆنلاین"ەوە ئەنجام دەدرێت.
ئەوەش لەکاتێکدایە، ئیسماعیل به‌قایی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگەیاندبوو، سبه‌ی رێككه‌وتنی نێوان وڵاته‌كه‌ی و ئه‌مریكا واژۆ ناكرێت، به‌ڵام به‌دوری نازانێت كه له چه‌ند رۆژی داهاتودا واژووەکە بكرێت.