ترەمپ: سبەینێ رێککەوتنەکە واژۆ دەکەین
  2026-06-13       193       

سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئاشکرایکرد، کە بڕیاریانداوە سبەی یەکشەممە رێککەوتنتان لەگەڵ ئێران واژۆ بکەن.

 

ئاوێنە: ئێوارەی ئەمڕۆ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی "ترووس سۆشیاڵ" نووسیویەتی "بڕیارە ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران ڕۆژی یەکشەممە واژۆ بکرێت".

ترەمپ بە ئاماژەدان بە ناوەرۆکی ڕێککەوتنەکە دەڵێت، هیوای خواستووە ئەو پرۆسەیە بە خێرایی، ئاسانی و بە شێوەیەکی ڕەوان بگاتە ئەنجام و هەروەها هۆشداریشی دا کە لە ئەگەرێکی پێچەوانەدا، ئەمریکا "بژاردەی کۆتایی" تری لەبەر دەستە کە هیوادارە هەرگیز پێویستی بە بەکارهێنانی نەبێت.

سەرۆکی ئەمریکا ئەم ڕێککەوتنەی وەک "دیوارێک لە بەرامبەر دەستڕاگەیشتن بە چەکی ئەتۆمی" وەسفکرد و جەختی کردەوە کەلە چوارچێوەی ئەم ڕێککەوتنەدا هیچ پارەیەک لەنێوان لایەنەکاندا ئاڵوگۆڕ ناکرێت.

هەروەها وتیشی "لە کاتێکی گونجاودا و دوای ئارامبوونەوەی بارودۆخەکە، ئەو ماددە ئەتۆمییانەی کە لە دامەزراوەکانی ئێراندا ماونەتەوە، دەردەکرێن و لەناو دەبرێن".

ترەمپ لە کۆتاییدا هیوای خواست کە ئەم ڕێککەوتنە زەمینەی هاوکاری لە نێوان ئەمریکا، ئێران و وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ساڵانی داهاتوودا بڕەخسێنێت.
 

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×