تەلئەبیب ترەمپ پەراوێز دەخات؛ "بە تەنها و سەربەخۆیانە گورز لە ئێران دەوەشێنین"
  2026-06-14     

لەسایەی پێشهاتە نوێیەکانی پەیوەست بەو ڕێککەوتنەی لە نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئێراندا تاوتوێ دەکرێت، نیگەرانییەکانی ئیسرائیل بە ڕوونی دەرکەوتوون. لەم چوارچێوەیەدا، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل کۆبوونەوەیەکی تایبەتی بۆ کابینەی ئاسایشی و سیاسی وڵاتەکەی ڕێکخستووە بۆ هەڵسەنگاندنی دەرئەنجامەکانی ئەو ڕێککەوتنە. هەرچەندە بەرپرسانی ئیسرائیل لە لێدوانە فەرمییەکانیاندا خۆیان لە ڕەخنەگرتنی ڕاستەوخۆ لە سەرۆکی ئەمریکا دەپارێزن، بەڵام لە پشت پەردەوە هۆشدارییان داوە کە ئەم چوارچێوەیە خزمەت بە ئامانجەکانی تەلئەبیب ناکات. بە بڕوای بەرپرسانی ئیسرائیل، ڕێککەوتنەکە دەبێتە هۆی بێهێزکردنی بژاردەی سەربازی بەرامبەر بە تاران، هەروەها هیچ کۆتوبەندێکیش ناخاتە سەر هاوکارییەکانی ئێران بۆ هاوپەیمانەکانی لە ناوچەکەدا.

 

 لەلایەکی دیکەوە، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ئاماژەی بەوە کردووە کە ئیدارەی ترەمپ بە لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل سەرپەرشتی ئەم پرۆسەیە دەکات. لەگەڵ ئەوەشدا، ناوبراو جەختی لەوە کردەوە کە زۆر گرنگە ئیسرائیل توانای مانۆڕ و جووڵەی سەربەخۆی خۆی بپارێزێت بۆ ڕێگریکردن لە بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی لەلایەن ئێرانەوە. ئاشکراشی کرد کە لەگەڵ سەرۆک وەزیران فەرمانیان بە سوپای وڵاتەکەیان کردووە تاوەکو ئامادەکاری تەواو بۆ ئەنجامدانی هێرش و کاری سەربەخۆ بکەن.

سەبارەت بە بەرەی لوبنانیش، گۆڕانکاری لە جووڵەی سەربازیی ئیسرائیلدا بەدی دەکرێت. سوپای ئیسرائیل ئاستی هێرشەکانی کەمکردووەتەوە بۆ ئەوەی وەک لایەنێکی تێکدەری ڕێککەوتنەکان دەرنەکەوێت. هاوکات، هێزە سەربازییەکان ئامادەکاری دەکەن بۆ ئەگەری ڕاگرتنی پێشڕەوییە زەمینییەکان، بەڵام بە توندی پێداگری لەسەر ئەوە دەکەن کە لەو ناوچانە ناکشێنەوە کە بە "ناوچەی زەرد" دیاریکراون.

​لەگەڵ ئەوەشدا، لە ناوخۆی کابینەی ئیسرائیلدا بۆچوونی جیاواز هەیە؛ (سمۆتریچ) وەزیری دارایی، داوای کردووە کە ئامانجەکانی سەر بە ناوچەی زاحیەی باشووری بەیروت بەردەوام بکرێنە ئامانج. لە بەرامبەریشدا، حزبوڵڵای لوبنانی بڕیاریداوە هەڵسەنگاندن بۆ دۆخەکە بکات و ئاگربەستەکە تاقی بکاتەوە.

زۆرترین بینراو
دوای پێدانی ٥٥ هەزار دۆلار بۆ گەیشتن بە ئەورووپا؛ خێزانێکی سلێمانی لە دەریادا تووشی کارەسات بوون و سێ منداڵیان لەدەستدا
بانكی ناوه‌ندیی عێراق بڕی پێدانی دۆلاری بۆ گه‌شتیاران به‌ نرخی ره‌سمی دیاریكرد
بڕیاری دادگای تاوانەکانی سلێمانی: ​لاهور شێخ جەنگی 5 ساڵ‌و ​پۆڵاد شێخ جەنگی 3 ساڵ‌و ​ڕێبوار حامی حاجی غالی 2 ساڵ زیندانیکردن
پارتی به‌ڕه‌سمی کاندیدەکانی بۆ پۆستی جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری ئاوەدانکردنەوەی عێراق راگەیاند
لاهور شێخ جه‌نگی: سه‌ربه‌رزم و ملكه‌چی هیچ ئیراده‌یه‌ك نه‌بوم
بەسێ هۆزات: ئەگەر پێوەری یاسای لێبوردن تەقەنەکردن بێت، دەبێت ئۆجەلان یەکەم کەس بێت ئازاد بکرێت
نه‌تانیاهو: ته‌له‌فۆنێكی زۆر توندم له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌رع ئه‌نجامداو كۆمه‌ڵكوژیی دروزه‌كان راگیرا
عولەما کوردەکان و قوتابی و موریدە ئیندۆنیسییەکانیان
سی ئێن ئێن: پێنتاگۆن تاوتوێی بەکارهێنانی "دایکی بۆمبەکان" دەکات بۆ لێدانی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران
کۆتایی بە سیمکارتی بێسەرەوبەرە دێت؛ مەرجی نوێ بۆ کڕین و تۆمارکردنی سیمکارت لە عێراق دادەنرێت
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×