دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایده‌گه‌یه‌نێت، نه‌ده‌بو هێرشه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ئیسرائیل بۆ سه‌ر به‌یروت روی بدایه، له‌كاتێكدا كه زۆر نزیكن له گه‌یشتن به رێككه‌وتنی ئاشتی له‌گه‌ڵ ئێران.
ئاوێنه: دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر له په‌یامێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تروس سۆشیاڵ وتی"هێرشەکەی ئەم بەیانییەی سەر بەیروت نەدەبو ڕویبدایە، بەتایبەتی لە ڕۆژێکی وا تایبەتدا کە ئێمە زۆر نزیکین لە ڕێککەوتنی ئاشتی لەگەڵ ئێران."
سه‌رۆكی ئه‌مریكا وتوشیه‌تی"ئیسرائیل مافی خۆیەتی بەرگری لە خۆی بکات لەدژی هەڕەشەکان، بەڵام ئەو هێرشەی کە ئیسرائیل وەڵامی دایەوە، زۆر بچوک و بێ مانا بو، کەسی تێدا بریندار نەبو و ئازاری پێنەگەیشت و كه‌سیشی تێدا نەکوژرا. بۆیه نەدەبو ئەم پرۆسە گرنگە تێکبدات."
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه "ئێمە زۆر نزیکین لە ڕێککەوتنێک کە ئاشتی بۆ ناوچەکە دەهێنێت، لەوانەش بۆ لوبنان و پێویستە هەمو لایەنەکان هێورببنەوە."
جه‌ختیشی كردۆته‌وه كه "نابێت ئیسرائیل هیچ هێرشێکی دیکە بكاته سه‌ر هیچ شوێنێکی لوبنان، هه‌روه‌ك نابێت هیچ هێرشێکی دیکەش لەلایەن هیچ لایەنێکی دیکەوە، لەوانەش حزبوڵا، بۆ سەر ئیسرائیل ئەنجام بدرێت."
تره‌مپ وتوشیه‌تی"ئەمە دەکرێت سەرەتای ئاشتییەکی درێژخایەن و جوان بێت با لەدەستی نەدەین."