مه‌سعود پزیشكیان، سه‌رۆك كۆماری ئێران رایده‌گه‌یه‌نێت، له دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا هه‌رچییه‌ك موجته‌با خامنه‌یی، رێبه‌ڵای باڵای وڵاته‌كه‌یان په‌سه‌ندی بكات، ده‌بێت هه‌موا په‌یڕه‌وی بكه‌ن. ده‌شڵێت، جێگه‌ی داخه نازناوی خیانه‌ت ده‌درێته پاڵ كه‌سانێك كه له چوارچێوه‌ی راپه‌ڕاندنی. ئه‌ركه فه‌رمییه‌كانیاندا خه‌ریكی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی وڵاته‌كه‌ن.
ئاوێنه: مەسعود پزیشکیان، سه‌رۆك كۆماری ئێران، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، سەبارەت بە دانوستانه‌كان لەگەڵ ئەمریکا وتی"سەبارەت بە دانوستانەکان، بڕیاری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی پێوەرە بۆ کارکردن و هەر شتێک کە لەلایەن ڕێبەری باڵای شۆڕشەوە پەسەند بکرێت و بە گونجاو بزانرێت، ده‌بێت له‌لایه‌ن هەمو ئێمه‌وه پەیڕەوی لێ بكرێت."
پزیشکیان هه‌روه‌ها وتوشیەتی "تەنانەت ئەگەر ڕای شەخسی منیش جیاواز بێت، خۆم بە پابەند دەزانم بە پەیڕەکردنی بڕیاری کۆتایی رژێم؛ چونکە لەو بڕوایەدام کە ڕێبەر لەسەر بنەمای دوربینی و هاوبیربون لەگەڵ عاقڵانی وڵات و بە ڕەچاوکردنی بەرژەوەندی و سودی گەل بڕیار دەدەن، نەک لەژێر گوشاری ڕەوتە سیاسییە تایبەتەکاندا."
سەرۆک کۆماری ئێران هه‌روه‌ها وتی: "جێگای داخی زۆرە کە ئەو کەسانەی لە چوارچێوەی ئەرکە فەرمییەکانداو بە ئامانجی پاراستنی بەرژەوەندییە نه‌ته‌وه‌ییه‌كان و شكۆی وڵات خەریکی ڕاپەڕاندنی ئەرکەکانیانن، نازناوی وەک خیانەت یان نیشتمانفرۆشیان بدرێته‌پاڵ."
ئه‌و قسانه‌ی پزیشكیان له‌كاتێكدان كه دوای ئەوەی وترا ڕۆژی یەکشەممە لێکتێگەیشتنێک لە نێوان ئەمریکا و ئێران‌دا واژو دەکرێت، هەندێک لە توندڕه‌وه‌كانی ئێران دژی محەمەد باقر قالیباف و عەباس عێراقچی، دو دانوستانکاری باڵای وڵاته‌كه، گردوبونه‌وه‌یان رێكسخت و دروشمیان له‌دژیان وته‌وه.
ئەو گردبونه‌وه ناڕەزایەتییانە لە مەیدانی ئیبن سینای تاران و لەبەردەم وەزارەتی دەرەوەدا بەڕێوەچون و خۆپیشاندەران چه‌ند دروشمێكی له‌م جۆره‌یان ده‌وته‌وه: "عێراقچی شەرم بکە، واز له وڵات بهێمێنه." یان "قالیباف، عێراقچی، ئەی خوێنی ڕێبەرمان چی؟".