دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا پێشبینی ده‌كات له 2 بۆ 3 سه‌عاتی داهاتودا رێككه‌وتنی نێوان وڵاته‌كه‌ی و ئێران ئیمزابكرێت. هه‌روه‌ها له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا به سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل وتوه، هێرشی زیاتر نه‌كاته سه‌ر لوبنان و داواش له ئێران ده‌كات هێرشی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه نه‌كاته سه‌ر ئیسرائیل.
ئاوێنه: دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، له لێدوانێكدا بۆ فۆكس نیوز، وتویه‌تی، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له 2 بۆ 3 سه‌عاتی داهاتوودا ڕێککەوتنەکە لەگەڵ ئێران ئیمزابكرێت.
ترەمپ وتوشیه‌تی، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا دوای هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر بەیروت، بە بنیامین نەته‌نیاهو، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیلی وتوە "ئەوە تۆ خەریکی چ كارێكی نه‌فره‌تیت؟" ئەو بە نەته‌نیاهوی ڕاگەیاندوە کە نابێت هیچ هێرشێکی دیکە ئەنجام بدات.
ترەمپ ڕاشیگەیاندوە کە داوا لە ئێران دەکات وەڵامی ئەو هێرشانەی ئیسرائیل نەداتەوە کە حزبوڵایان کردوەتە ئامانج.