سكرتێژی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێران جه‌خت ده‌كاته‌وه كه وه‌ڵامی هێزه‌كانی ئێران بۆ هێرشی ئیسرائیل بۆ سه‌ر به‌یروت، له‌ڕێگایه.
ئاوێنه: محه‌مه‌د باقر زولقه‌در، سكرتێژی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێران، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر له‌باره‌ی هێرشی ئه‌مڕۆی ئیسرائیل بۆ سه‌ر زاحیه‌ی به‌یروت، له سه‌كۆی ئێكس نوسیویه‌تی "وه‌ڵامی جه‌نگاوه‌رانی ئیسلام له‌ڕێگایه."
زولقه‌در جه‌ختی كردۆته‌وه كه "یه‌كگرتویی گۆڕه‌پانه‌كانی جه‌نگ، بوه‌ته زنجیره‌یه‌كی ئه‌منی بۆ به‌رگریكردن له ناوچه‌كه."
ئه‌و وتوشیه‌تی "لوبنان گیانی ئێمه‌یه و پێشێلكردنی هێڵه سوره‌كانی كۆماری ئیسلامی قبوڵكراو نییه."