وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران به‌توندی ئیدانه‌ی هێرشه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ئیسرائیل بۆ سه‌ر زاحیه‌ی به‌یروت ده‌كات و به پێشێلكردنی ئاگربه‌ست ناوی ده‌بات و ده‌شڵێت، ئێران مافی خۆیه‌تی هه‌ر رێوشوێنێك بگرێته‌به‌ر به‌مه‌به‌ستی به‌رگریكردنی ره‌وا.
ئاوێنه: وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، ئه‌مشه‌و یه‌كشه‌ممه، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، وه‌زاره‌ته‌كه‌یان، ده‌ستدرێژییه‌كه‌ی پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ بۆ سه‌ر ناوچه‌یه‌كی نیشته‌جێبون له زاحیه‌ی به‌یروت کە بووە هۆی كوژراون و برینداربوونی ژمارەیەک لە هاووڵاتییانی لوبنانی، بە توندی ئیدانە دەکات.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، "ئەم تاوانە تیرۆریستییە، نەک تەنیا پێشێلکردنی ئاشکرای سەروەریی نیشتمانی و یەکپارچەیی خاکی لوبنانە، بەڵکو بە پێشێلکردنێکی زەقی لێکتێگەیشتنی ئاگربه‌سته‌كه‌ی 8ی نیسانی ئه‌مساڵی نێوان ئێران و ئەمریکاش دادەنرێت."
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران وتوشیه‌تی، وڵاته‌كه‌ی ئێران لە کاتێکدا بەرپرسیارێتی ڕاستەوخۆی حکومەتی ئەمریکا لە بەرامبەر تاوانەكانی ئیسرائیل و پێشێلکردنی بەردەوامی ئاگربەست لەلایەن ئەو ڕژێمەوە دژی لوبنان یان ئێران بەبیردەهێنێتەوە، جەخت لەسەر بڕیاری خۆی دەکاتەوە بۆ گرتنەبەری سەرجەم ڕێوشوێنە پێویستەکان بە مەبەستی جێبەجێکردنی مافی بەرگریی ڕەوا.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، ئاشکرایە کە بەرپرسیارێتی لێکەوتە مەترسیدارەکانی هه‌ڵگیرساندنی ئاگری جه‌نگ له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه له‌سه‌ر ئاشتی و ئاسایشی ناوچەکە، لە ئەستۆی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنییه.