دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایده‌گه‌یه‌نێت، كه‌شتییه نه‌وتهه‌ڵگره‌كان له گه‌روی هورمز ده‌ستیان به جوڵه كردوه.
ئاوێنه: دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، له پۆستێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تروس سۆشیاڵ وتی، کەشتییەکان دەستیان بە جوڵە کردوە، زۆربەیان بارکراون بە نەوت و به گەروی هورمزدا تێده‌په‌ڕن.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، كه‌شتییه‌كان بەدرێژایی رێگای سه‌ره‌كی باشوردا دەڕۆن، کە بە تەواوی ئارام، پارێزراو و بێگەردە.
تره‌مپ وتوشیه‌تی، رێڕه‌وی دیكه‌ش هه‌ن بۆ هاتوچۆ.
ئه‌و پۆسته‌ی تره‌مپ دوای ئه‌وه دێت كه دوێنێ یه‌كشه‌ممه، گه‌یشتنی به رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئێران راگه‌یاندو وتی "ڕێککەوتنەکە لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران ئێستا ته‌واوكرا. پیرۆزبایی لە هەموان دەکەم...کەشتییەکانی جیهان، بزوێنەرەکانتان بخه‌نه‌كار، با نەوت بڕوات."
به‌گوێره‌ی دۆناڵد تره‌مپ و شه‌هباز شه‌ریف، سه‌رۆك وه‌زیرانی پاكستان، بڕیاره رێككه‌وتنه‌كه‌ی نێوان واشنتۆن و تاران، رۆژی هه‌ینی له جنێڤی پایته‌ختی سویسرا به‌ڕه‌سمی ئیمزابكرێت.