به‌پێی قسه‌ی به‌رپرسێكی باڵای ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا و جه‌ی دی ڤانس-ی جێگری و هه‌روه‌ها محه‌مه‌د باقر قالیباف، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران، رێككه‌وتنی نێوان هه‌ردو وڵاتیان به‌شێوه‌ی ئه‌لیكترۆنی ئیمزاكردوه.
ئاوێنه: به‌پێی قسه‌ی به‌رپرسێكی باڵای ئه‌مریكی كه قسه‌ی بۆ به‌شێك له میدیاكان له ئه‌مریكا كردوه، هه‌ریه‌كه له دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا و جه‌ی دی ڤانس-ی جێگری و هه‌روه‌ها محه‌مه‌د باقر قالیباف، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران، یادداشتنی لێكتێگه‌یشتنه‌كه‌ی نێوان هه‌ردو وڵاتیان به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌لیكترۆنی ئیمزاكردوه.
هه‌ر ئه‌مڕۆ جه‌ی دی ڤانس له لێداوانێكدا وتی، محه‌مه‌د باقر قالیباف، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران و عه‌باس عراقچی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته، رۆژی هه‌ینی له جنێڤ ئاماده‌ی رێوڕه‌سمی ئیمزاكردنی رێككه‌وتنه‌كه ده‌بن.
پێشتر سه‌رۆك وه‌زیرانی پاكستان وتی، لێكتێگه‌یشتنه‌كه سه‌ره‌تا به‌شێوه‌ی ئه‌لیكترۆنی ئیمزاده‌كرێت.
به‌رپرسه ئه‌مریكییه‌كه كه قسه‌ی بۆ میدیاكان كردوه‌و نه‌یویستوه ناوی ئاشكرابكرێت، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، هاتوچۆی زیاتری كه‌شتیوانی له گه‌روی هورمز ده‌بینن، ئێستا به‌كرداری ده‌ستی پێكردوه‌و پێ به‌پێ له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبونی كات زیاتر ده‌بێت.
وتیشی، ره‌نگه دۆخه‌كه له گه‌روی هورمز به دو هه‌فته نه‌گه‌ڕێته‌وه دۆخی ئاسایی خۆی به‌ڵام زیادبونی به‌رچاو له هاتوچۆی كه‌شتیوانیدا ده‌بینن.