مه‌سعود پزیشكیان، سه‌رۆكی كۆماری ئێران رایگه‌یاند، به جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنی نێوان وڵاته‌كه‌ی و ئه‌مریكا، دنیایه‌كی دیكه له ئێران و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دروست ده‌كه‌ن.
ئاوێنه: مەسعوود پزیشکیان، سه‌رۆك كۆماری ئێران، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، لە کۆڕبەندێکدا لە تاران، پێشوازی لە لێکتێگەیشتنی نێوان ئێران و ئەمریکا کرد و وتی "جێبەجێکردنی تەواوه‌تی ئەم لێکتێگەیشتنە دەتوانێت زۆرێک لە کێشە و پرسەکانی وڵات چارەسەر بکات. ئێمە به‌مه دنیایه‌كی دیکە لە وڵاتی خۆمان و لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دروست ده‌كه‌ین."
سەرۆک کۆماری ئێران، بێ ئەوەی ئاماژە بە ئەم لێکتێگەیشتنه بکات، وتی ئەگەر هەمو ئەوەی نوسراوە بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە، دەبێتە "بەڵگەنامەیەکی جێی شانازی" نەک تەنیا بۆ ئێران، بەڵکو بۆ تەواوی ناوچەکە و هێزەکانی مقاوه‌مه‌ش.
ئەو سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ تیمی دانوستانکاری ئێران دەربڕی و وتی کە ئەم لێکتێگەیشتنە "ده‌رئەنجامی چه‌ند مانگێك گفتوگۆ، بەدواداچونی بەردەوام و پەیوەندیی جۆراوجۆر بوە لەم بوارەدا."
مەسعوود پزیشکیان ڕایگەیاند کە وردەکارییەکانی ئەم لێکتێگەیشتنە لە کاتی گونجاو‌دا بڵاوده‌كرێته‌وه.