لە هەورامان دەستڕێژی گولـلە لە خێزانێک دەکرێت و منداڵێکی ١٣ ساڵان گیانلەدەست دەدات
  2026-07-11     

لە هەورامان منداڵێکی تەمەن ١٣ ساڵ بەهۆی تەقەی پاسەوانی سنور بۆسەر ئۆتۆمبێلێکی خێزانەکەی گیانی لەدەستدا.

 

ئاوێنە: ئێران وایر بڵاویکردەوە، خێزانێک لەکاتی گەڕانەوەیان لە باخەکەی خۆیان لە ناوچەی سنووریی "تەتە"، کەوتوونەتە بەر دەستڕێژی گولـلەی پاسەوانی سنور، ئەو ماڵپەڕە ئاماژە بەوەش دەکات کە هێزەکان گومانی ئەوەیان کردووە ئۆتۆمبێلەکە؛ "ئۆتۆمبێلی قاچاخچییەکان بێت".

ئەوەش خراوەتە روو، بەهۆی دەستڕێژیەکەوە منداڵێکی تەمەن ١٣ ساڵ کە لە پشتی ئۆتۆمبێلەکە بووە، گوللـەی بەرکەوتووە و گیانی لەدەستداوە.

ئەوەش ئاشکراکراوە، کە حکومەتی کوردستان ڕووداوەکەی پشتڕاست کردووەتەوە و ڕایگەیاندووە کەلە ڕێگەی داواکاری گشتی سەربازی و وەزارەتی ناوخۆوە سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لە شێوازی 'ئەم کارەساتە'.

بەپێی ڕاپۆرتی ساڵانەی مافەکانی مرۆڤ لە ئێران، کە لەلایەن یەکەی ئامار بڵاوکردنەوە و بەرهەمەکانی کۆمەڵەی چالاکانی مافی مرۆڤ لە ئێران بڵاوکراوەتەوە، لە ساڵی ٢٠٢٥دا بە گشتی ٣٢ هەزار و ٨٢٠ هاوڵاتی کەوتوونەتە بەر دەستڕێژی گولـلەی هێزە ئەمنییەکان. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ٦ هەزار و ٨٢٢ کەس لەم تەقەکردنانەدا گیانیان لەدەستداوە، کە پێکهاتوون لە ١٥ کۆڵبەر، ٢٣ سووتەمەنی‌بەر و ٦ هەزار و ٧٨٤ هاوڵاتی دیکە. هەروەها ٢٥ هەزار و ٩٩٨ کەسیش بەهۆی تەقەی هێزە ئەمنییەکانەوە بریندار بوون؛ ئامارێک کە ٢٢ کۆڵبەر، ١٣ سووتەمەنی‌بەر و ٢٥ هەزار و ٩٦٣ هاووڵاتی ئاسایی دەگرێتەوە.
 

زۆرترین بینراو
دوای پێدانی ٥٥ هەزار دۆلار بۆ گەیشتن بە ئەورووپا؛ خێزانێکی سلێمانی لە دەریادا تووشی کارەسات بوون و سێ منداڵیان لەدەستدا
بڕیاری دادگای تاوانەکانی سلێمانی: ​لاهور شێخ جەنگی 5 ساڵ‌و ​پۆڵاد شێخ جەنگی 3 ساڵ‌و ​ڕێبوار حامی حاجی غالی 2 ساڵ زیندانیکردن
بانكی ناوه‌ندیی عێراق بڕی پێدانی دۆلاری بۆ گه‌شتیاران به‌ نرخی ره‌سمی دیاریكرد
پارتی به‌ڕه‌سمی کاندیدەکانی بۆ پۆستی جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری ئاوەدانکردنەوەی عێراق راگەیاند
لاهور شێخ جه‌نگی: سه‌ربه‌رزم و ملكه‌چی هیچ ئیراده‌یه‌ك نه‌بوم
نه‌تانیاهو: ته‌له‌فۆنێكی زۆر توندم له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌رع ئه‌نجامداو كۆمه‌ڵكوژیی دروزه‌كان راگیرا
عولەما کوردەکان و قوتابی و موریدە ئیندۆنیسییەکانیان
بەسێ هۆزات: ئەگەر پێوەری یاسای لێبوردن تەقەنەکردن بێت، دەبێت ئۆجەلان یەکەم کەس بێت ئازاد بکرێت
سی ئێن ئێن: پێنتاگۆن تاوتوێی بەکارهێنانی "دایکی بۆمبەکان" دەکات بۆ لێدانی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران
کۆتایی بە سیمکارتی بێسەرەوبەرە دێت؛ مەرجی نوێ بۆ کڕین و تۆمارکردنی سیمکارت لە عێراق دادەنرێت
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×