پاش ئەوەی ناردنی مووچەی مانگی شەش دواکەوت و هەرێم توانای ناردنی ١٢٠ ملیارەکەی نەبوو، سەرچاوەیەک لە عێراق ئاشکرایکرد کە وەزیری دارایی ناوەند چاوەڕێی ١٢٠ ملیارەکە ناکات و مووچە دەنێرێت، بەڵام "کێشەی سیولەی هەیە و پێموایە ئێستا کێشەکەی چارەسەرکردبێت و لەم هەفتەیەدا پارەکە دەنێرێت".
ئاوێنە: سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کە پێی باشبوو ناوی ئاشکرا نەکرێت تایبەت بە ئاوێنە وتی "وەزیری دارایی عێراق مووچە دەنێرێت و چاوەڕێی ١٢٠ ملیار دینارەکەی هەرێم ناکات، بەڵام لەئێستادا کێشەی سیولەی لەبەردەمە و هەربۆیە هێشتا نەیناردووە".
لەبارەی کێشەی سیولەکە ئەو سەرچاوەیە دەڵێت "وەزیری دارایی وتی لە ٧ی تەمموزەوە وتی؛ کێشەی سویلەم هەیە، بەڵام پێموایە تا ئەمڕۆ پارەکەی بۆ کۆبووبێتەوە. عێراق بۆ مانگێک ٦ ترلیۆنی دەوێت؛ بەڵام ناوەند تەنیا توانای هەیە ٢ ترلیۆن کۆبکاتەوە و ئەوەی دیکەی قەرزە".
دەربارەی نەناردنی ١٢٠ ملیارەکە، سەرچاوەکەی ئەنجومەنی نوێنەران رونیکردەوە "ئەوە راستییە کە هەرێم داهاتی ناوخۆی کەمیکردووە ئەگەر بڵێن کەمی نەکردووە ئەوە بەڕاستی کەسەکان لە واقیع تێناگات، بەڵام ئەوەشی هەرێم دەڵێت کە زۆر کەمیکردووە وانییە! هەرێم توانای ١٢٠ ملیارەکەی هەیە، بەڵام هیچی بۆ نامێنێتەوە کە هەڵیگرێت بۆ خۆی".
"بەپێی زانیارییەکانی ئێمە ناردنی مووچە لەم هەفتەیەدا و بەتایبەتی دوو بۆ سێ رۆژی دیکە هەواڵەکان دڵخۆشکەرن و فالح ساری وەزیری دارایی عێراق بە (مەقاسە) پارەکە دەنێرێت". ئەو سەرچاوە وا دەڵێت