عەلی زەیدی لەسەر هێرشەکانی سەر هەولێر هاتەدەنگ و هەڕەشە دەکات
  2026-07-16     

سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ سەرکۆنەکردنی هێرشەکانی سەر هەولێر، هەڕەشەی ڕووبەڕووبوونەوەی ئەنجامدەرانیشی دەکات.

ئاوێنە: عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق پەیامێکی دەربارەی هێرشەکانی دوێنێ شەوی سەر هەولێر بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، لە سۆنگەی بەرپرسیارێتیی دەستووریمانەوە، بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە دەکەین کە لە ڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە ئەنجامدرا و ئاسمانی شاری هەولێری لە هەرێمی کوردستانی عێراق بەزاند”.

وتیشی: “جەخت دەکەینەوە کە چاوپۆشی لەم هەوڵە تاوانکارییانە ناکەین، کە بە نائومێدییەوە دەیانەوێت زیان بە سەقامگیریی گەلەکەمان و ڕێڕەوە دڵنیاکەی لە بنیاتنانی دەوڵەت و ئاشتیی کۆمەڵایەتیدا بگەیەنن”.

عەلی زەیدی ڕایگەیاند، “دەزگا و پێکهاتە ئەمنییە تایبەتمەندەکانمان ڕاسپاردووە کە هەموو هەوڵێک بدەن، بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی هەرێم، بۆ گرتنەبەری هەر ڕێوشوێنێکی پێویست بە مەبەستی ڕێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی ئەم هێرشانە و ڕووبەڕووبوونەوەی هەر کەس و لایەنێک کە هەوڵبدات زیان بە ئاسایشی کۆمەڵگەی بەڕێزی عێراقمان بگەیەنێت لە هەر شوێنێک بێت”.

دوێنێ شەو بە هەشت درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرش کرایە سەر هەولێر و دژە تیرۆری کوردستان ڕایگەیاند، سەرجەمیان لەلایەن هاوپەیمانانەوە خراونەتەوە خوارەوە.

زۆرترین بینراو
دوای پێدانی ٥٥ هەزار دۆلار بۆ گەیشتن بە ئەورووپا؛ خێزانێکی سلێمانی لە دەریادا تووشی کارەسات بوون و سێ منداڵیان لەدەستدا
بانكی ناوه‌ندیی عێراق بڕی پێدانی دۆلاری بۆ گه‌شتیاران به‌ نرخی ره‌سمی دیاریكرد
بڕیاری دادگای تاوانەکانی سلێمانی: ​لاهور شێخ جەنگی 5 ساڵ‌و ​پۆڵاد شێخ جەنگی 3 ساڵ‌و ​ڕێبوار حامی حاجی غالی 2 ساڵ زیندانیکردن
پارتی به‌ڕه‌سمی کاندیدەکانی بۆ پۆستی جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری ئاوەدانکردنەوەی عێراق راگەیاند
لاهور شێخ جه‌نگی: سه‌ربه‌رزم و ملكه‌چی هیچ ئیراده‌یه‌ك نه‌بوم
بەسێ هۆزات: ئەگەر پێوەری یاسای لێبوردن تەقەنەکردن بێت، دەبێت ئۆجەلان یەکەم کەس بێت ئازاد بکرێت
نه‌تانیاهو: ته‌له‌فۆنێكی زۆر توندم له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌رع ئه‌نجامداو كۆمه‌ڵكوژیی دروزه‌كان راگیرا
عولەما کوردەکان و قوتابی و موریدە ئیندۆنیسییەکانیان
سی ئێن ئێن: پێنتاگۆن تاوتوێی بەکارهێنانی "دایکی بۆمبەکان" دەکات بۆ لێدانی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران
کۆتایی بە سیمکارتی بێسەرەوبەرە دێت؛ مەرجی نوێ بۆ کڕین و تۆمارکردنی سیمکارت لە عێراق دادەنرێت
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×