نوێنەری نەتەوە یەكگرتوەكان لەعێراق: سیستانی پشتیوانی لە ئەنجامدانی چاكسازیی جددی دەكات
  2019-11-11       686       

جینین هێنیس-پلاسخارت، نوێنەری تایبەتیی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتوەکان لە عێراق، رایگەیاند، ئایەتوڵا عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەكانی عێراق، وتویەیەتی كە پشتیوانی لە ئەنجامدانی چاكسازی دەكات بەشێوەیەكی جدیی و لەماوەیەكی زەمەنی گونجاودا.

ئاوێنە: ئەو تانەی نوێنەری تایبەتیی سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتوەكان لەعێراق، ئەمڕۆ دوشەممە، لەمیانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا هاتن دوای ئەوەی لە نەجەف چاوی بە سیستانی كەوت.

جینین هێنیس-پلاسخارت وتیشی، سیستانی نیگەرانی خۆی دەربڕیوە لەوەی دەستەبژێری سیاسی عێراق جددی نین بۆ ئەنجامدانی چاكسازییەكان.

هەروەك وتیشی"ناكرێت خۆپیشاندەرانی ئاشتیخواز بگەڕێنەوە ماڵەكانیان تاوەكو ئەنجامی كۆنكرێتی نەبێت" بۆ هێنانەدی داخوازییەكانیان.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×