"زه‌یدی داوای كردوه‌ ئێران هێرش نه‌كاته‌ سه‌ر ئه‌و كه‌شتیانه‌ی نه‌وتی عێراق ده‌گوازنه‌وه، وه‌ڵامی رونی وه‌رنه‌گرتوه‌‌"
  2026-07-25     

به‌پێی ماڵپه‌ڕی ئه‌لحوڕه‌، عه‌لی زه‌یدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق داوای لە تاران كردووە هێرش نەكاتە سەر ئەو نەوتهەڵگرانەی بە كرێ نەوتی عێراق بە گەروی هورمزدا دەگوازنەوە، به‌ڵام وه‌ڵامێكی رونی ده‌ست نه‌كه‌وتوه‌.

ئاوێنه‌: ماڵپەڕی ئه‌لحوڕه‌ لە زاری سەرچاوە تایبەتەكانیەوە بڵاویكردووەتەوە، عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە میانی سەردانەکەیدا بۆ تاران، داوای لە بەرپرسانی ئێران کردووە، گەرەنتی تێپەڕبوونی سەلامەتی ئەو نەوتهەڵگرانە بکەن کە بەکرێگیراون بۆ گواستنەوەی نەوتی عێراق لە ڕێگەی گەرووی هورمزەوە.

بەگوێرەی ئەو سەرچاوانە، تاران وەڵامێکی روونی نەداوەتەوە نە بە رەزامەندی و نە ڕەتکردنەوە، پێشیانوایە ئێران بە لەبەرچاوگرتنی سەردانەکەی ئەم دواییەی زەیدی بۆ واشنتۆن و واژۆکردنی رێککەوتننامەی حکومەتەکەی لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکییەکان، رەنگە ئێران کاردانەوەی نەرێنی هەبێت بەرامبەر بەو داواکارییە.

داواکارییەکەی عێراق سەبارەت بە هورمز گرنگییەکی تایبەتی هەیە بۆ بەغداد کە پشت بە هەناردەکردنی نەوت دەبەستێت بۆ دابینکردنی زیاتر لە 90%ی داهاتە گشتییەکانی و زۆرینەی ئەو هەناردەکردنانەش بەو گەرووەدا تێدەپەڕن.

پێش جەنگ، عێراق مانگانە نزیکەی 90 ملیۆن بەرمیل لە ڕێگەی گەرووی هورمزەوە هەناردە دەکرد، بە

زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
بەها ئەعرەجی: نەوتی عێراق بە پارێزگاریی ئەمریکا لە ڕێگەی عومانەوە هەناردە دەکرێت و ئێران هاوکارمان نەبووە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×