وه‌زاره‌تی به‌رگریی سعودیه رایده‌گه‌یه‌نێت، ژماره‌یه‌ك درۆنیان تێكشكاندون كه له‌لایه‌ن میلیشیاكانی سه‌ربه ئێرانه‌وه له خاكی عێراقه‌وه ئاڕاسته‌ی وڵاته‌كه‌یان كرابون. وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته‌ش داوا له حكومه‌تی عێراق ده‌كات رێگری بكات له به‌كارهێنانی خاكه‌كه‌ی بۆ ئه‌م ده‌ستدرێژییانه.
ئاوێنه: وه‌زاره‌تی به‌رگریی سعودیه، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، سیسته‌می بەرگریی ئاسمانی وڵاته‌كه‌یان لە ماوەی کاتژمێرەکانی ڕابردودا ڕێگری لە ژمارەیەک درۆن کردوە و تێکیشکاندون، کە بۆ كردنه ئامانجی دامەزراوە نەوتییەکانی هەردو ناوچەی ڕۆژهەڵاتی سعودیه‌و ڕیازی پایته‌خت ئاڕاسته‌كرابون.
وه‌زاره‌ته‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، "ئەم هەوڵە تیرۆریستییانە لە خاکی عێراقەوە دەستیانپێکردوە و لەلایەن میلیشیا تیرۆریستییەکانی سەر بە ئێرانەوە ئەنجام دراون."
هاوكات وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سعودیه ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشانه‌ی كردوه كه "لەلایەن میلیشیاکانی سەر بە ئێرانەوە لە عێراقەوە ئاڕاستە کراون" و جه‌ختیشی له سوربونی وڵاته‌كه كردۆته‌وه لەسەر پاراستنی ئاسایش و سەروەریی خۆی و وەڵامدانەوەی دەستدرێژکاران.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سعودیه هه‌روه‌ها جەختیشی لە پێویستیی گرتنەبەری تەواوی ڕێکارە پێویستەکان لەلایەن حکومەتی عێراقەوە كردۆته‌وه بۆ دەستەبەرکردنی ڕێگری لە بەکارهێنانی خاکی عێراق وەک سەکۆیەک بۆ دەستدرێژی.