عه‌لی زه‌یدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و محه‌مه‌د باقر قالیباف، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران له به‌غدا كۆبونه‌وه‌و جه‌ختیان له به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه دوقۆڵییه‌كانی نێوان هه‌ردو وڵات له بواره جیاجیاكاندا كرده‌وه.
ئاوێنه: به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌كه‌ی، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، عەلی زەیدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق پێشوازی کرد لە محه‌مه‌د باقر قالیباف، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران و وه‌فدی یاوه‌ری.
لە كۆبونه‌وه‌ی نێوانیاندا ئاسۆكانی هاریکاری و کاری هاوبەش و ڕێگاکانی پتەوکردن و به‌هێزكردنی پەیوەندییە دوقۆڵییەکان لە بوارە جیاجیاکاندا تاوتوێ کرا، بە شێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندی هاوبەشی هەردو وڵات و گەلی دراوسێ بکات.
سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختی لە قوڵیی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ئێران و پەیوەندییە مێژویی و جوگرافی و ئایینییەکان کردەوە کە هەردو وڵات بەیەکەوە دەبەستنەوە و ستایشی هەڵوێستە پاڵپشتیكاره‌كانی ئێرانی بۆ عێراق کرد، بەتایبەتی ئەو پشتیوانییەی کە کۆماری ئیسلامی ئێران لە کاتی شەڕی عێراق دژ بە چەتە تیرۆریستییەکانی داعش پێشکەشی کرد.
لای خۆیەوه سەرۆکی په‌رله‌مانی ئێران خۆشحاڵی خۆی بە سەردانەکەی بۆ عێراق دەربڕی و ستایشی هەوڵەکانی حکومەتی عێراقی کرد لە پێشوازیکردن و خزمەتکردنی زیارەتکارانی ئێرانی لە کاتی زیارەتی چلەی ئیمام حسێن و پابەندبونی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییە دوقۆڵییەکان و فراوانکردنی هاوکارییەکان بۆ بەدیهێنانی بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی هەردو گەلی عێراق و ئێران دوپاتکردەوە.