به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێی ره‌وشی كه‌شوهه‌وای ناوچه‌كانی هه‌رێم ساماڵ ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رماش رو له‌به‌رزبونه‌وه ده‌كه‌ن.
ئاوێنە: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ئاسمان ساماڵ ده‌بێت به گشتی و خێرای با مامناوه‌ند و له‌نێوان 15-20 كیلۆمه‌تر له‌كاتژمێرێكدا ده‌بێت، پله‌كانی گه‌رماش به‌رێژه‌ی 1-2 پله‌ی سیلیزی به‌رزده‌بنه‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، سبه‌ی چوارشه‌ممه به‌هه‌مانشێوه ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێت، جارێكی دیكه‌ش پله‌كانی گه‌رما رو له‌به‌رزبونه‌وه ده‌كه‌ن، به‌جۆرێك به‌راورد به‌تۆماركراوه‌كانی ئه‌مڕۆ 1-3 پله‌ی سیلیزی به‌رزده‌بنه‌وه.
به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراو به پله‌ی سیلیزی:
هه‌ولێر: 40 پله‌ی سیلیزی
پیرمام: 36 پله‌ی سیلیزی
سلێمانی: 39 پله‌ی سیلیزی
هه‌ڵه‌بجه:40 پله‌ی سیلیزی
چه‌مچه‌ماڵ: 39 پله‌ی سیلیزی
دهۆك: 37 پله‌ی سیلیزی
زاخۆ: 40 پله‌ی سیلیزی
ئاكرێ: 40 پله‌ی سیلیزی
گه‌رمیان: 43 پله‌ی سیلیزی
حاجی ئۆمه‌ران: 29 پله‌ی سیلیزی