نه‌ورۆز ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامی فه‌رمانده‌یی گشتی هێزه‌كانی پاراستنی ژنان-یه‌په‌ژه رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكی راگوزه‌ری سوریا پێی وتون، ژن له‌نێو سوپای سوریادا جێی نابێته‌وه. ده‌شڵێت، پێشنیارمان كردوه یه‌په‌ژه بخرێته سه‌ر هێزی ئۆپه‌راسیۆنه تایبه‌ته‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆی سوریا.
ئاوێنه: نه‌ورۆز ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامی فه‌رمانده‌یی گشتی یه‌په‌ژه، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، به ئاژانسی رۆیته‌رزی راگه‌یاند، هه‌فته‌ی رابردو له كۆبونه‌وه‌كاندا له دیمه‌شق، ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكی راگوزه‌ری سوریا پێی راگه‌یاندون كه سه‌ربازی ژن له‌نێو سوپای سوریادا جێی نابێته‌وه.
نه‌ورۆز ئه‌حمه‌د، توشیه‌تی، خوازیاربوین بچینه نێو سوپا، چونكه هێزه‌كانمان خاوه‌نی شاره‌زایی و توانای ته‌واون بۆ پارێزگاریكردن له خۆیان به‌شێوه‌یه‌كی رێكخراوی له‌نێو لیوا یاخود كه‌تیبه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆدا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، مه‌رجی سه‌ره‌كی ئێمه ئه‌وه‌بو كه هێزه‌كه‌مان وه‌كو هێزێكی رێكخراو بمێنێته‌وه‌و له شوێنی جیاجیا و به‌شێوه‌ی هێزی بچوك بچوك بڵاوه‌ی پێنه‌كرێت، به‌ڵام ئه‌و پێشنیاره‌یان ره‌تكرده‌وه.
وه‌كو رۆیته‌رز هێمای بۆ كردوه له ئێستادا یه‌په‌ژه له دانوستاندان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ناوخۆی سوریا بۆ ئه‌وه‌ی هه‌وڵبده‌ن رێگه‌یه‌كی جێگره‌وه بدۆزنه‌وه تاوه‌كو پارێزگاری له هێزه‌كانیان بكه‌ن وه‌كو هێزێكی شه‌ڕكه‌ری رێكخراو.
رۆیته‌رز ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، وه‌زاره‌تی ناوخۆ، چه‌كداری ژن له‌خۆده‌گرێت، ئه‌وه‌ش له‌ناو هێزی پۆلیسی گه‌شتوگوزار. به‌پێی قسه‌ی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك، پێشتر ده‌سه‌ڵاتدارانی دیمه‌شق پێشنیاری ئه‌وه‌یان كردبو كه یه‌په‌ژه بخرێنه سه‌ر ئه‌و هێزه. به‌ڵام یه‌په‌ژه ئه‌و پێشنیاره‌ی ره‌تكردۆته‌وه.
نه‌ورۆز ئه‌حمه‌د وتویه‌تی، یه‌په‌ژه له‌بری ئه‌وه پێشنیاری كردوه هێزه‌كانیان بخرێنه سه‌ر هێزی ئۆپه‌راسیۆنه تایبه‌ته‌كانی سه‌ربه وه‌زاره‌تی ناوخۆ کە لە تواناکانی یەکەکانی خۆیانەوە نزیکترە و دەکرێت یارمەتیدەر بێت لە زۆرکردنی نوێنەرایەتیی ژنان لە هێزێکدا کە پیاوان تێیدا باڵادەستن.
وتوشیه‌تی "کاتێک لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆدا گفتوگۆمان کرد، پێمان وتن کە هێزەکانمان لە زیاتر لە 1500 شەڕڤان پێکهاتون و پرسیمان ئایا تەواوی ئەم هێزانە تێکەڵ دەکرێن یان نا." ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، چاوه‌ڕێین "لە ڕۆژانی داهاتودا" وه‌ڵاممان بده‌نه‌وه.
گۆکسو چیاگەر، شەڕڤانێکی تەمەن 20 ساڵی یەپەژە، به رۆیته‌رزی وتوه "ئەوان هەمیشە وەک بێدەسەڵات سەیری ژنان دەکەن. ئێمە وەک ژن هێزی خۆمان لە پیاوانەوە وەرناگرین، هەروەها هێزی خۆمان لە دەوڵەتی ئێستاشەوە وەرناگرین."
وتوشیه‌تی "بێگومان ئێمە دەمانەوێت دۆخێكی تایبەتمان هەبێت و جەختیش لەسەر ئەمە دەکەینەوە."
هه‌روه‌ها پەنابەر باران، ته‌مه‌ن 31 ساڵ و فەرماندەی یەکەیەکی یەپەژە وتویه‌تی، دەستوری سوریا دەبێت بەڕونی گەرەنتیی ڕۆڵێک بۆ ئەم هێزە بکات.
وتوشیه‌تی: "تا ئه‌مڕۆكه، ئێمە هەرگیز چاوەڕێی کەسمان نەکردوە پارێزگاریمان لێبکات. ئێمە وەک ژن بەرگریمان لە خۆمان کردوە."