به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ كه‌شوهه‌وای ناوچه جیاجیاكان ساماڵ ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رماش تاڕاده‌یه‌ك به‌جێگیری ده‌مێننه‌وه.
ئاوێنە: به‌گوێره‌ی پێشبینییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ئاسمان ساماڵ ده‌بێت به گشتی له‌گه‌ڵ دروستبونی هه‌ندێك په‌ڵه هه‌ور، خێرای با مامناوه‌ند له‌نێوان 15-20 كیلۆمه‌تر له‌كاتژمێرێكدا ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رماش به‌راورد به‌تۆماركراوه‌كانی دوێنێ به‌جێگیری ده‌مێننه‌وه.
ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕو، سبه‌ی دوشه‌ممه ئاسمان ساماڵ ده‌بێت به گشتی، پله‌كانی گه‌رماش چه‌ند پله‌یه‌ك به‌رزده‌بنه‌وه و خێرایی با له‌نێوان 15-20 كیلۆمه‌تر له‌كاتژمێرێكدا ده‌بێت.
به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراو به پله‌ی سیلیزی:
هه‌ولێر: 39 پله‌ی سیلیزی
پیرمام: 36 پله‌ی سیلیزی
سلێمانی: 37 پله‌ی سیلیزی
هه‌ڵه‌بجه:39 پله‌ی سیلیزی
چه‌مچه‌ماڵ: 40 پله‌ی سیلیزی
دهۆك: 38 پله‌ی سیلیزی
زاخۆ: 39 پله‌ی سیلیزی
ئاكرێ:39 پله‌ی سیلیزی
گه‌رمیان:43 پله‌ی سیلیزی
حاجی ئۆمه‌ران:24 پله‌ی سیلیزی