باخچەلی دەنگۆی دروستکردنی ڤێلا بۆ ئۆجەلان ڕەتدەکاتەوە
  2026-09-16       69       

دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەپەرست (مەهەپە)، ئەو دەنگۆیانەی ڕەتکردەوە کە باس لە دروستکردنی ڤێلایەک بۆ عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە دوورگەی ئیمراڵی دەکەن. باخچەلی ڕوونیکردەوە کە هیچ ڤێلایەک لە ئارادا نییە، بەڵکو ئەوەی هەیە تەنیا خانوویەکی ڕووبەر ٢٥٠ مەترییە کە لەناو حەوشە و کۆمەڵگەی زیندانەکەدا دروستکراوە.

ئاوێنە: ​لەسەر ئامانجی دروستکردنی ئەم خانووە، سەرۆکی مەهەپە ئاماژەی بەوە دا کە شوێنەکە تایبەت کراوە بۆ دیدار و کۆبوونەوەکانی ئۆجەلان، بە مەبەستی گەیاندنی پەیامەکانی و، لە کاتی پێویستیشدا کۆبوونەوە لەگەڵ ڕۆژنامەنووسان. باخچەلی جەختی لەوە کردەوە کە ئامانج لە دابینکردنی ئەم ئاسانکارییانە، هەوڵدانە بۆ سەرخستنی پرۆسەی هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە.

​لە درێژەی لێدوانەکانیدا، باخچەلی دووپاتیکردەوە کە ئەو پێشنیازەی پێشتر خستبوویە ڕوو بۆ پێکهێنانی "دەستەی هەماهەنگی" بە مەبەستی بەسیاسیکردنی پرۆسەی ئاشتی، هێشتا وەک خۆی ماوەتەوە و کاری لەسەر دەکرێت.

​سەبارەت بە پرسی هەڵبژاردنەکانیش، دەوڵەت باخچەلی پشتیوانیی بێمەرج و تەواوی خۆی بۆ کاندیدبوونەوەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی سەرۆکایەتیی کۆمار ڕاگەیاند. ناوبراو هیوای خواست کە ئەردۆغان دوای سەرکەوتنەکانی لە هەڵبژاردنەکانی ساڵانی ٢٠١٨ و ٢٠٢٣، بتوانێت بۆ جاری سێیەمیش سەرکەوتن بەدەستبهێنێت.

​جێی باسە، عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە، لە ساڵی ١٩٩٩ـەوە لە زیندانی توندوتۆڵی ئیمراڵی دەستبەسەرە. پاش ئەوەی بۆ ماوەیەکی درێژ گۆشەگیرییەکی توندی بەسەردا سەپێندرا و ڕێگری لە سەردانی پارێزەران و کەسوکارەکەی دەکرا، لەم دواییانەدا و دوای دەستپێشخەرییەکەی دەوڵەت باخچەلی، جارێکی دیکە دەرگاکانی زیندانی ئیمراڵی بەڕووی سەردانیکەراندا کرانەوە.

زۆرترین بینراو
یەکێتی دەربارەی دەستگیرکردنی نوری گەرمیانی ڕوونکردنەوە دەدات
عەلی زەیدی نوێترین هەڵوێستی بەرامبەر بە هەرێم راگەیاند
بە ناوبژیوانی سێنتکۆم؛ ڕیاز داوای یارمەتیی لە ئیسرائیل کردووە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی حوسییەکان
هونەرمەند تارا رەسول سوپاسی ئەوانە دەکات کە دەنگیان پێداوە لەهەڵبژاردنی پەرلەمانی سوید
بافڵ تاڵەبانی لە کۆبوونەوەی لەگەڵ عێراقچی: هەرێمی کوردستان ڕێز لە سەروەریی دراوسێکانی دەگرێت
قۆناغی دوای کشانەوەی ئەمەریکا؛ عێراق تا ساڵی ٢٠٢٨ ناتوانێت چەکی گرووپەکان کۆنترۆڵ بکات
بێڵ گەیتس: جیهان بۆ سەردەمی زیرەکیی دەستکرد ئامادە نییە و پێویستمان بە ڕێکخستنی نێودەوڵەتییە
بە نهێنی سەرکردە سەربازییە باڵاکانی ئەمریکا و ئیسرائیل و وڵاتانی عەرەب لە ئەڵمانیا کۆبوونەتەوە
ڕاپۆرتێکی پنتاگۆن ئاماری زیانەکانی ئەمریکا لە کەنداو ئاشکرا دەکات؛ زیاتر لە ٦٠٠ هێرش کراوەتە سەر بنکەکان لە عێراق
کەشناسیی: پلەکانی گەرما ڕوو لە دابەزین دەکەن
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×