وەزارەتی بەرگریی عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە، رهتیدهكاتهوه هیچ بروسکەیەک دهرچوبێت لهبارهی ئهوهی كه سعودیە به نیازبێت بارەگاکانی حەشدی شەعبی بكاته ئامانج.
ئاوێنه: وەزارەتەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا وتویهتی "سەرجەم ئەو هەواڵانە ڕەت دەکەینەوە کە لە هەندێک دەزگای ڕاگەیاندن و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراونەتەوە دەربارەی دەرچونی بروسکەیەک کە زانیاریی هەواڵگریی تێدا بێت لەسەر بونی نیازی عەرەبستانی سعودیە بۆ به ئامانجگرتنی بارەگاکانی حەشدی شەعبی".
وتوشیهتی "ئەوەی لەم بروسکەیەدا بڵاوکراوەتەوە دورە لە ڕاستییەوە و پشتبەستو نییە بە هیچ بەڵگەنامە یان سەرچاوەیەکی فەرمیی دەرچو لە وەزارەتی بەرگرییەوە"، داواشی لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن کرد کە "ئەم جۆرە زانیارییه نادهقیقانه بڵاونەکەنەوە، بەهۆی ئەوەی ڕەنگە ببێتە هۆی چەواشەکردنی ڕای گشتی و دروستکردنی پشێوی".
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، وەزارەتەکە داواشی لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن و بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کردوه كه پێویسته ڕەچاوکردنی وردبینی بكهن لە گواستنەوەی زانیارییەکان و پشت به سەرچاوە فەرمییەکان بۆ وەرگرتنی هەواڵ و زانیارییە پەیوەندیدارەکان بە کاروباری ئەمنی و سەربازییەوە، ببهستن.