"تا ئێستا هاوپەیمانەکان هاوکارییەکانی پێشمەرگەیان نەبڕیوە"
  2026-09-26     

شارەزایەکی سەربازی لەبارەی کشانەوەی هێزەکانی پێشمەرگە و تورکیا لە هەرێمی کوردستان وەڵامی ئاوێنە دەداتەوە و لەبارەی حەشدی شەعبیشەوە سەبارەت بە چەکداماڵینی پێشمەرگە دەڵێت "ئەوە تەنیا دەرکردنی هەوای سکی خۆیانە".


ئاوێنە: لیوا عادل کاکەیی، فەرماندەی پێشووی بنکەی سێی ھەولێر لە وەزارەتی پێشمەرگە کە ھاوکات شارەزایی سەربازیشە و سەبارەت بە کشانەوەی تورکیا و ئەمریکا لەهەرێم لە لێدوانێکدا بۆ ئاوێنەی وتی "تا ئەم چرکە ساتە هاوپەیمانەکان هاوکارییەکانیان نەبڕیوە ئەوە یەک، دووەم لەشکری تورکیا نە باسی کشانەوەی کراوە نە دەکشێنەوە؛ راستە رەنگە میلیشیاکانی عێراق تاوتوێیان کردبێت، چونکە ئەوان داوایانکردبوو کە پێشمەرگەش چەک دابنێت، هەروەها هیچ وڵاتێک بە تورکیایان نەوتووە کە تۆ دەبێت لە کوردستان دەربچیت".

وتیشی "ئەوەی باسدەکرێت کشانەوەی ئەمریکایە، بەرپرسێکی ئەمریکی دوێنێ رایگەیاند کە ئەگەر لە بەغداش بکشێنەوە ئەو واتای ئەوە نییە کە پەیوەندی سەربازی کۆتایی بێت، ئەمریکا دەکێشتەوە و دەچێت بۆ بنکەیەکی ئوردن".

لەبارەی کشانەوەی تورکیا لە هەرێم، ئەو شارەزا سەربازییە دەڵێت "ملیشیاکان کاتێک پاڵەپەستۆیان هاتە سەر لەلایەن حکومەتی عێراقەوە کە چەکیان داماڵێت، ١٠ مەرجەکەیان دانا لەوانە کشانەوەی پەکەکە بوو و ئەوە بوو روویدا، یەکێکی دیکە لە مەرجەکان لەشکری تورکیا بوو لەدەوروبەر بکشێنەوە و نەشیانوێرا بە تورکیا خۆیان بڵێن، تەنانەت داوای کشانەوەی هێزی پێشمەرگەشیان کرد لەوەش کپ بوونەوە، ئەوانە هەموو بەرگری بوو لەخۆی".

دەربارەی ئەوەی هەڕەشەکردنی حەشد لە هێرشیان بۆسەر پێشمەرگە، ناوبراو رایگەیاند "ئەوکاتەی پێشمەرگە هەبوو لە رووبەڕووبوونەوەی شۆفێنی هەر لە دامەزراندنی پاشایەتییەوە تا ئەم چرکە ساتە دژی نادادی دروست بووە، ئەوەی حەشد دەیڵێت؛ تەنیا دەکردنی هەوای سکی خۆیانە. هیچ وڵاتیک ناتوانێت قەدەغەی پێشمەرگە بکات".

ئا: ئیمان هاشم

زۆرترین بینراو
گۆڕانکاری لە نرخی فەرمیی دۆلار بازاڕەکانی عێراقی شڵەژاند
پژاک پەیامێک ئاراستەی ئێران دەکات: بژاردەکانتان یان جەنگ و وێرانییە یان ئاشتی و دیموکراسی
بانکی ناوەندی عێراق: بەرزکردنەوەی نرخی دۆلار لە خزمەتی هاووڵاتییاندایە
فراكسیۆنی ده‌وڵه‌تی یاسا: به‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی دۆلار، موچه‌ی هاوڵاتیان به‌ڕێژه‌ی 20% كه‌م ده‌بێته‌وه‌
لە بەغداد خۆپیشاندان دژی بەرزکردنەوەی نرخی دۆلار دەستیپێکرد و بەشێک لە بازاڕەکان داخران
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌: هیچ سیسته‌مێكی به‌رگریی ئاسمانیمان وه‌رنه‌گرتوه‌
بە فەرمی وەزارەتی دارایی عێراق گۆڕانکاری لە نرخی دۆلاردا کرد و بڕیارێکی گومرگیشی هەڵوەشاندەوە
شاخه‌وان عه‌بدوڵا: په‌رله‌مان ناتوانێت نرخی دۆلار دیاری بكات
حوسییەکان فڕۆکەخانەی عەدەنیان موشەکباران کرد؛ گرژییە سەربازییەکان لە یەمەن و سنوورەکانی سعودیە پێ دەنێنە قۆناغێکی نوێوە
بانکی ناوەندی ئاشکرای دەکات: چەندین نوسراومان بۆ وەزارەتی گواستنەوەی هەرێم کردووە و وەڵامیان نەداوینەتەوە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×