به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری كۆمپانیا نه‌وتییه‌كانی ئێران ده‌ڵێت، له ماوه‌ی جه‌نگی 40 رۆژه‌دا، 70 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتیان له دورگه‌ی خاركه‌وه هه‌نارده كردوه، وێڕای ئه‌وه‌ی كه دورگه‌كه له‌ماوه‌ی ئه‌و جه‌نگه‌دا زۆرترین هێرشی كراوه‌ته‌سه‌ر.
ئاوێنه: عه‌باس ئه‌سه‌دروز، به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری كۆمپانیا نه‌وتییه‌كانی ئێران به میدیای وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاندوه، وێستگەی نەوتی خارك لە ماوەی جەنگی 40 رۆژه‌دا "548 جار" بۆردومانكراوه کە بەشێکی بەرچاوی ئەم هێرشانە بە موشەک ئەنجام دراون.
وتوشیه‌تی، وێای ئه‌وه‌ش کارمەندانی وێستگەکە لەم ماوەیەدا توانویانە "70 ملیۆن" بەرمیل نەوت هەناردە بکەن.
به‌قسه‌ی عەباس ئەسەدروز، تێکڕای هەناردەکردنی نەوت لە وێستگەی خاركەوە لە ماوەی 40 ڕۆژی جەنگدا، "نزیکەی 10%" زیاتر بوە لە قۆناغی پێش جەنگ.
ئه‌و كاركردنی بەردەوام و هەوڵی کارمەندانی وێستگه‌كه‌ی لە بارودۆخه سەختەکانی جەنگدا" وەک هۆکاری ئەم زیادبونه ناوبردوه.
ئەسەدروز هەروەها بە ئاماژەدان بە گرنگیی وێستگەی خارك لە پیشەسازی نەوتی ئێران‌دا وتی: "نزیکەی 93%ی نەوتی خاوی وڵات لەم دورگەیە وەردەگیرێت و کۆگا دەکرێت و هەناردە دەکرێت. لەبەر ئەوە، بەردەوامیی چالاکیی ئەم وێستگەیە ڕۆڵێکی گرنگی لە زنجیرەی هەناردەکردن و پیشەسازی نەوتی وڵات‌دا هەیە."