وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌نگۆی وه‌رگرتنی سیسته‌می به‌رگریی ئاسمانی ره‌تده‌كاته‌وه‌و ده‌ڵێت، ئه‌م هه‌واڵه دوره له راستییه‌وه.
ئاوێنه: وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، ئەمڕۆ چوارشه‌ممه لە چەند کەناڵێکی فەرمی و نافەرمی و پەیجی سۆشیال میدیا، هەواڵێک بەناوی سەرچاوەیەک لە وەزارەتی پێشمەرگەوە لەسەر گەیشتنی سیستەمی بەرگریی ئاسمانی بۆ وەزارەتی پێشمەرگە بڵاوکراوەتەوە.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، هیچ سەرچاوەیەکی فەرمی لە وەزارەتی پێشمەرگە لێدوانی لەم بارەیەوە نەداوە و ئەم هەواڵە دورە لە ڕاستییەوە و ڕەتیدەکەینەوە.
جه‌ختیشی كردۆته‌وه، هیچ جۆرە سیستەمێکی بەرگریی ئاسمانی نەگەیشتوەتە وەزارەتی پێشمەرگە.