سەرکردەیەکی هاوپەیمانیی ئاوەدانکردنەوە: بە عەلی زەیدیم وت ئاگات لە خۆت بێت دەتکوژن؛ ئەویش وتی: خۆم بەخت کردووە
  2026-11-24     

سەرکردەیەکی هاوپەیمانیی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان ناوەڕۆکی گفتوگۆیەکی خۆی لەگەڵ عەلی زەیدی ئاشکرا دەکات و ڕایدەگەیەنێت کە پێشتر لە مەترسیی کوشتن ئاگاداری کردووەتەوە، هاوکات ئاماژە بە بوونی قاچاغی نەوت و هێزی هاوتەریب لە دەرەوەی دەسەڵاتی دەوڵەت دەکات.

ئاوێنە: ​عەدنان دەنبوس، سەرکردە لە هاوپەیمانیی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان، لە میانی چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی «عێراق24» ڕایگەیاند، لە دانیشتنێکدا لەگەڵ عەلی زەیدی هۆشداریی پێ داوە کە ئاگاداری خۆی بێت لە ئەگەری کوشتنی، بەو پێیەی دەستی بردووە و زیانی بە بەرژەوەندیی هەرە گەورە دەستڕۆیشتووەکان گەیاندووە. بە وتەی دەنبوس، عەلی زەیدی لە وەڵامی ئەو هۆشدارییەدا وتوویەتی: «من خۆم بەخت کردووە».

​سەبارەت بە دۆخی ئێستا و پەرەسەندنەکان، ئەو سەرکردەیە ئاماژەی بەوە کرد کە بابەتەکان بە ئاڕاستەیەکی دیاریکراودا دەڕۆن و ڕۆژانی داهاتوو زۆر شت ئاشکرا دەکەن. هەروەها ئەوەی خستە ڕوو کە چەندین ناوچە هەن نەوتیان لێوە بە قاچاغ دەبرێت.

​لە بەشێکی دیکەی لێدوانەکەیدا، عەدنان دەنبوس باسی لە بوونی هێزگەلێک کرد کە لە چوارچێوەی دەوڵەت و دەسەڵات دەرچوون و بوونەتە هێزی هاوتەریب. ناوبراو ڕایگەیاند کە ئەو هێزانە ڕۆڵێکی گەورەیان لەو ڕووداوانەدا هەبووە کە ئێستا دەگوزەرێن، جەختیشی کردەوە کە لەو کارەساتە گەورانەشدا کە ڕۆژانی داهاتوو ئاشکرا دەکرێن، سەر و کەسایەتییەکان تێوەگلاون.

زۆرترین بینراو
عەلی حەمەساڵح نەخشەیەک لەبارەی کێڵگە نەوتی و گازییەکانی هەرێم بڵاودەکاتەوە و هۆشداری لەبارەی "دەستبەسەرداگرتنیان لەلایەن بەغداوە" دەدات
سەرۆک کۆمار: نە لەگەڵ دابەشکردنی هەرێم و جیاکردنەوەی بودجەم، نە پارتی و یەکێتیش بەبێ یەکتر دەتوانن حکومەت پێکبهێنن
حکومەتی عێراق وادەی گەیشتن و دانانی سیستمی بەرگریی ئاسمانی لە کۆرمۆر ئاشکرا دەکات
ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید: عه‌لی زه‌یدی ده‌ڵێت، بودجه‌ نابێت تا هه‌رێم مه‌رجه‌كانم جێبه‌جێ نه‌كات
دەم پارتی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ ئۆجەلان ئاشکرا دەکات
حه‌لبوسی بۆ زێدان: لێكۆڵینه‌وه‌ له‌و‌ "تۆمه‌تانه"‌ بكرێت كه‌ ئاڕاسته‌ی خۆم و خانه‌واده‌كه‌م كراون له‌باره‌ی به‌قاچاخبردنی نه‌وت
مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كگرتو: بۆ ده‌رچون له‌ دۆخی چه‌قبه‌ستوی هه‌رێم چه‌ند هه‌نگاوێكی كرده‌یی ده‌نێین
حکومەتی عێراق: مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم زامن کراوە و بە هیچ دۆسیەیەکی دیکەوە نابەسترێتەوە
لەسەر دۆسیەی کوژرانی کچێکی ١٦ ساڵان، چالاکوانێکی ژنان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستبەسەر کرا
وه‌زیری نه‌وتی عێراق: پێشێلكاری له‌و كێڵگه‌ نه‌وتییانه‌دا هه‌یه‌ كه‌ حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ستی به‌سه‌رداگرتون
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×