پارێزه‌رانی وریشه مورادی، ژنه چالاكوانی سیاسیی كورد و داكۆكیكار له مافه‌كانی ژنان رایده‌گه‌یه‌نن، دادگای شۆڕش له تاران جارێكی تر سزای له‌سێداره‌دانی بۆ ناوبراو ده‌ركردوه.
ئاوێنه: پارێزه‌رانی وریشه مورادی، ژنه چالاكوانی سیاسیی كورد‌و داكۆكیكار له مافه‌كانی ژنان ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، رایانگه‌یاند، هۆبه‌ی 15ی دادگای شۆڕش له تاران، جارێكی دیكه سزای له‌سێداره‌دانی بۆ وریشه ده‌ركردوه.
پێشتر سزای له‌سێداره‌دان بۆ وریشه مورادی له‌لایه‌ن هه‌مان دادگاوه ده‌رچوبو به‌ڵام دادگای باڵای ئێران دۆسیه‌كه‌ی ناوبراوی گه‌ڕانده‌وه بۆ دادگای تاران به‌مه‌به‌ستی سه‌رله‌نوێ لێكۆڵینه‌وه له دۆسیه‌كه‌یدا.
ئه‌میر سه‌جادی، یه‌كێك له پارێزه‌ره‌كانی وتویه‌تی، سزای له‌سێداره‌دانی ئه‌مجاره‌ی وریشه له‌كاتێكدا ده‌رچوه كه ئه‌و لێكۆڵینه‌وانه له دۆسییه‌كه‌دا ئه‌نجام نه‌دراون كه دادگای باڵای ئێران مه‌به‌ستی بون.
كه‌یوان عه‌زیزی، یه‌كێكی تر له پارێزه‌ره‌كانی وریشه وتویه‌تی، هۆبه‌ی 15ی دادگای شۆڕش له تاران به‌بێ ئه‌نجامدانی ئه‌و لێكۆڵینه‌وانه‌ی كه دادگای باڵا داوایكردون و ته‌نیا به گۆڕینی ناونیشانی تۆمه‌ته‌كه، جارێكی دیكه سزای له‌سێده‌راده‌نی بۆ وریشه ده‌ركردوه به تۆمه‌تی ئه‌ندامبون له گروپی چه‌كداری.
هه‌روه‌ها ئه‌میر سه‌جادی جه‌ختی كردۆته‌وه كه وریشه مورادی له هیچ هێرشێكدا له‌دژی كۆماری ئیسلامی ئێران به‌شداری نه‌كردوه‌و چالاكییه‌كانی ئه‌و په‌یوه‌ندیداربون به خه‌باتییه‌وه له‌دژی داعش له باكوری سوریا.
سزای له‌سێداره‌دانه‌كه به ئه‌میر سه‌جادی راگه‌یه‌ندراوه، ئه‌و وتویه‌تی، له‌ماوه‌ی 20 رۆژی داهاتودا بڕیاره‌كه قابیلی تانه‌لێدانه له دادگای باڵای وڵات.
وریشه مورادی، خه‌ڵكی سنه، له 1ی ئابی 2023، له‌كاتی گه‌شتێكدا له كرماشانه‌وه بۆ سنه له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی سنه ده‌ستگیركرا.