ده‌سته‌ی ده‌ستپاكیی عێراق پێكهێنانی تیمێكی بۆ لێكۆڵینه‌وه له گومانه‌كانی به‌خاچاخبردنی نه‌وت له كێڵگه‌كانی نێوان كه‌ركوك و هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند.
ئاوێنه: ده‌سته‌ی ده‌ستپاكیی عێراق، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، له راگه‌یه‌ندراوێكدا كورتدا رایگه‌یاند، تێمێك پێكهێنرا بۆ لێكۆڵینه‌وه له گومانه‌كانی به قاچاخبردنی نه‌وت له كێڵگه‌كانی نێوان كه‌ركوك و هه‌رێمی كوردستان.
به‌رله‌وه‌ش هه‌یبه‌ت حه‌لبوسی، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق فه‌رمانیدا به پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی كاتیی بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ڕاپۆرتی تەکنیکیی هەواڵگریی تایبەت بە بەقاچاخبردنی نەوت لە ناوچەی بەقاچاخبردنی نەوت ناوچه‌ی جورف نه‌سرو هه‌روه‌ها لە کێڵگەکانی کەرکوک و هەرێمی کوردستانەوە بەناو ئێران‌دا تا دەگاتە ئەفغانستان، هەروەها ئەو هێرشه‌ی کە کێڵگەی غازی کۆرمۆری كرده ئامانج.