ئه‌مڕۆ شه‌ممه، بۆرییه‌كی غاز له وێستگه‌ی كاره‌بای هارسه له به‌سره ته‌قییه‌وه‌و به‌پێی ئاماره سه‌ره‌تاییه‌كان له ئاكامدا دو كه‌س گیانیان له ده‌ستداوه‌و 28 كه‌سی دیكه‌ش برینداربون.
ئاوێنه: سه‌ر له به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، بۆرییه‌كی غاز له وێستگه‌ی كاره‌بای هارسه له به‌سره ته‌قییه‌وه‌و له ئاكامدا ئاگرێكی گه‌وره‌ی لێكهوتهوه.
فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی به‌سره به ئاژانسی ره‌سمی هه‌واڵه‌كانی عێراقی وتوه، به‌پێی ئاماره سه‌ره‌تاییه‌كان به‌هۆی روداوه‌كه 28 كه‌س برینداربون و دو كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ته‌ندروستی به‌سره هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه، برینداره‌كان گه‌یه‌ندراونه‌ته نه‌خۆشخانه‌و دۆخییان له‌ڕوی مه‌ترسییه‌وه جیاوازه.
به‌رله‌وه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگریی شارستانی رایگه‌یاند، ئاگره‌كه كۆنترۆڵ كراوه.