شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منیی عێراق نوێترین ئاماری قوربانیانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی وێستگه‌ی كاره‌بای هارسه‌ی له به‌سره بڵاوكردهوهو ده‌ڵێت، به‌پێی ئاماره سه‌ره‌تاییه‌كان چوار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و 35 كه‌سیش برینداربون.
ئاوێنه: شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منیی عێراق، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، تیمەکانی بەرگریی شارستانی، بە پاڵپشتیی دەستبەجێی هێزە ئەمنییە تایبەتمەندەکانی سەر بە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەسرە، کاتژمێر شەشی بەیانی ئەمڕۆ شەممە دەستیان کرد بە مامەڵەکردن لەگەڵ ڕوداوێکی ئاگرکەوتنەوە کە لە ناو وێستگەی کارەبای هارسە لە قەزای هارسە لە باکوری پارێزگای بەسرە کەوتەوە.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، بەپێی ئامارە سەرەتاییەكان، ڕوداوەکە بوەتە هۆی گیانلەدەستدانی 4 کەس و برینداربونی 35 کەسی دیکە، کە زۆربەیان دانیشتوی خانوە زێدەڕۆکانن، بەهۆی سوتاوی و تەنگەنەفەسیی جۆراوجۆرەوە، هەر بۆیە گواستراونەتەوە بۆ وەرگرتنی فریاگوزاری و چاودێریی پزیشکیی پێویست.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، ڕێکارە مەیدانییه‌كان و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن بۆ زانینی وردەکاری و هۆکارەکانی ڕوداوەکە و لەگەڵ گەیشتنی زانیاریی نوێ‌دا وردەکارییەکانتان پێ ڕادەگەیەنین.