تره‌مپ: هه‌ر كاتێك بمه‌وێت جه‌نگی ئێران كۆتایی دێت
  2026-11-27     

دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ر كاتێك خۆی بیه‌وێت، جه‌نگی ئێران كۆتایی دێت. ده‌شڵێت، سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر ئێراندا له‌ده‌ستی ئێمه‌دایه‌.

ئاوێنه‌: دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دوێنێ پێنجشه‌ممه‌، به‌ یاوه‌ری خانمی یه‌كه‌می ئه‌مریكا له‌ هاوینه‌هه‌واری ماراگۆلاوه‌ قسه‌ی بۆ سه‌ربازانی ئه‌مریكا له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كرد.

ئه‌و وتی "ئێوه‌ به‌رده‌وام ده‌بن له‌سه‌ر ئه‌ركه‌كانتان. سه‌ركه‌وتن (به‌سه‌ر ئێراندا) له‌ ده‌ستی ئێمه‌دایه‌. به‌ راشكاوی پێتان ده‌ڵێم، هه‌ر كاتێك خۆم بمه‌وێت جه‌نگه‌كه‌ كۆتایی دێت."

تره‌مپ وتیشی "ئێمه‌ هه‌وڵده‌ده‌ین نه‌رم و نیان بین له‌گه‌ڵیان (مه‌به‌ستی له‌گه‌ڵ ئێرانه‌)... هه‌مو ده‌رفه‌تێكیان ده‌ده‌ینێ بۆ گه‌یشتن به‌ رێككه‌وتن و رزگاركردنی ژیانی زۆرێك. به‌ڵام من دڵنیا نیم له‌وه‌ی كه‌ ئاخۆ ئه‌وان ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ ده‌قۆزنه‌وه‌. هه‌ندێك پرسیاری هۆكاری ئه‌مه‌ ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن: ئایا ئه‌وان شێتن؟ ره‌نگه‌ وا بن."

سه‌رۆكی ئه‌مریكا وتیشی "ئێمه‌ پێویستمان به‌ نه‌وت نییه‌. ئێمه‌ گه‌وره‌ترین سه‌رچاوه‌ی نه‌وتیمان هه‌یه‌و ڤه‌نزوێلاشمان گرتوه‌ كه‌ ملیۆنان به‌رمیل نه‌وت له‌وێ به‌ده‌ستده‌هێنین... بۆیه‌ پێویستمان به‌ نه‌وتی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست نییه‌، به‌ڵام پێویستمان به‌وه‌یه‌ له‌وێ ئاشتی بێته‌دی، چونكه‌ ئه‌گه‌ر ئاشتی به‌دی نه‌یه‌ت ئه‌وا چه‌ندین كێشه‌ روده‌ده‌ن."

تره‌مپ هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه‌ به‌ بڕوای ئه‌و ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا نه‌چوایه‌ته‌ نێو جه‌نگ، ئه‌وا ئێران "به‌ چه‌كی ئه‌تۆمی ئیسرائیل و ناوچه‌كه‌ی ده‌كرده‌ ئامانج و رودانی هۆڵۆكۆستێكی ئه‌تۆمیمان ده‌بینی."

سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌ به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا رایگه‌یاند كه‌ له‌میانی كۆبونه‌وه‌ سێقۆڵییه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی چین و سه‌رۆكی روسیا باسیان له‌ جه‌نگی ئێران كردوه‌. ئه‌و وتی، پێموایه‌ چین كه‌مێك زانیاریی خستبێته‌ به‌رده‌ست تاران و روسیاش زانیاریی زۆری پێ نه‌دابێت.

به‌قسه‌ی تره‌مپ، ئه‌و دو وڵاته‌ خوازیاری كۆتاییهێنان به‌ جه‌نگی ئێرانن و وتیشی "پێموایه‌ ئه‌وان له‌و روه‌وه‌ پشتیوانی له‌ من ده‌كه‌ن."

زۆرترین بینراو
شەرع، سیاسەتمەداری کورد ئیلهام ئەحمەدی وەک ئەندامی پەرلەمانی سوریا دەستنیشان کرد
شێخ مورشید خەزنەوی: پاڵپشتیکردنی هەرێمی کوردستان بژاردە نییە، بەڵکوو ئەرکە لەسەر هەموو کوردێک
زه‌یدی: كه‌سانێك هه‌ن بۆ پاراستنی هه‌ژمون و پاره‌كانی خۆیان ده‌یانه‌وێت گه‌لی كورد له‌ به‌قاچاخبردنی نه‌وته‌وه‌ بگلێنن
مه‌سرور بارزانی: ئێمه‌ و یه‌كێتیش ئاماده‌ییمان نیشانداوه‌ كه‌ به‌شداری كۆبونه‌وه‌كه‌ی به‌غدا بكه‌ین
کەنەکە هەڵوێستی لەسەر بڕیارەکانی بەغدا ڕادەگەیەنێت؛ داوای پابەندبوون بە دەستوور و یەکڕیزیی پارتی و یەکێتی دەکات
بەغدا دڵنیایی لە مووچە و نەبوونی جووڵەی سەربازی دەدات، بەڵام ململانێی دەروازە و کێڵگە نەوتییەکان بە کراوەیی دەمێنێتەوە
پاسەوانی سنووری عێراق دەستپێکردنی ڕێکارەکانی داخستنی سەرجەم دەروازە نافەرمییەکانی ڕاگەیاند
هێرشێکی خۆکوژی لە حەسەکە حەوت قوربانی لێدەکەوێتەوە؛ مەزڵوم عەبدی: مەترسیی شانە نوستووەکانی داعش هێشتا لەئارادایە
حکومەتی عێراق دەنگۆی جووڵەپێکردنی هێز بەرەو هەرێم ڕەتدەکاتەوە و جەخت لە بەردەوامیی بەرەنگاربوونەوەی قاچاغچێتیی نەوت دەکاتەوە
​نرخی کارەبای مۆلیدە لە سلێمانی ڕاگەیەندرا؛ جێگری پارێزگاریش باس لە دۆخی سووتەمەنی دەکات
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×