ژمارەی توشبون بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە جیهان ٣ ملیۆن کەسی تێپەڕاند
  2020-04-27       855       
ژمارەی ئەو كەسانەی لە جیهاندا تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون 3 ملیۆنی تێپەڕاند.

ئاوێنە: بە پێی نوێترین ئامار ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە 3 ملیۆن و 3 هەزار و 352 كەس.

هاوكات حاڵەتەكانی مردنیش گەیشتە 207 هەزار و 94 كەس و 882 هەزار و 552 تووشبووش لەسەرتاسەری جیهاندا چاكبوونەتەوە.

زۆرترینی حاڵەتەكانیش لە ئەمریكا تۆمار كراوە كە تا ئێستا 987 هەزار و 322 كەس لەو وڵاتە تووشی كۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەش 55 هەزار و 415یان گیانیان لە دەست داوە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×