2020-06-08   498     
ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئەمریکا دوو ملیۆن کەسی تێپەڕاند، هاوکات لەو وڵاتە زیاتر لە ١١٢ هەزار تووشبووی ڤایرۆسەکەش گیانیان لەدەستداوە.
ئاوێنە: بەپێی ئامارەکانی وۆرڵد ئۆ میتەر، تائێستا لە ئەمریکا دوو ملیۆن و حەوت هەزار و ٤٤٩ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، ١١٢ هەزار و ٤٦٩ کەسیش کە تووشی ڤایرۆسەکە بوون، گیانیان لەدەستداوە، هەروەها ٧٦١ هەزار و ٧٠٨ کەسیش چاکبوونەتەوە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، ئێستا لە چەند ویلایەتێکی ئەو وڵاتە بەهۆی کوژرانی جۆرج فلۆید بەدەستی پۆلیسێکی سپیپێست، رۆژانە بە دەیان هەزار کەس دەڕژێنە سەر شەقامەکان و خۆپێشاندان دەکەن، ئەمەش مەترسیی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکەی زیاتر کردووە.