غالب محه‌مه‌د وه‌ڵامی‌ به‌شیر حه‌داد ده‌داته‌وه‌ له‌باره‌ی‌ 400 ملیاره‌كه‌وه‌
  2020-06-12       2157       
به‌شیر حه‌داد، غالب محه‌مه‌د
غالب محه‌مه‌د، ئه‌ندامی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق وه‌ڵامی‌ به‌شیر حه‌داد، جێگری‌ سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق ده‌داته‌وه‌ له‌باره‌ی‌ 400 ملیار ديناره‌كه‌وه‌.

ئاوێنه‌: له‌لێدوانێكی‌ رۆژنامه‌وانیدا به‌شیر حه‌داد رایگه‌یاندبو كه‌ حکومەتی هەرێم پێش جەژن بۆ ئەوەی موچە دابەش بکات، قەرزی لەکۆمپانیاو سەرمایەدارەکان کردووە، بۆیە ئاساییە ٤۰۰ ملیارەکە بداتەوە بەئەوان.

له‌وه‌ڵامدا غالب محه‌مه‌د ڕایگه‌یاندووه‌، ناوبراو ئەوه‌ی نەزانیوە بەپێی دەستوری عێراق‌و یاسای بودجەی عێراق نابێت بابی موچەی فەرمانبەران بگۆڕدریت بۆ بابی قەرز.

راشیگه‌یاندووه‌، وەهەروەها ناكرێت بەرپرسانی هەرێم داهاتی نەوت بۆ بنەماڵەو كۆمپانیاكانیان ببەن، بەڵام قەرزی كۆمپانیاكانی نەوت لەپارەی موچەی فەرمانبەرانی هەریم كە لەعیراق دێت ببرێت!

غالب محه‌مه‌د ده‌ڵێت، "چیتر حەقە هەموو خەڵكی هەرێم بەبێ جیاوازی دەنگ نەدەن بەو كەس‌و لایانانەی كە پارێزگای لەمافەكانیان ناكەن‌و پشتیوانی لەحوكمرانە دزەكانی هەرێم دەكەن بۆ ئەوەی زیاتر خەڵكی هەرێم بچەوسێننەوە بەناوی جیاواز، هەتا خەڵك دەنگ بەئەم كەس‌و لایه‌نانە بدات دەبێت ئەوەش بزانێت قوتی منداڵەكانی لەخەتەردا دەبێت."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×