گەرمیان..لە روداوێكی هاتوچۆدا ژنێك گیانی لەدەستدا
  2020-07-12       389       

پۆلیسی گەرمیان ئاشكرایكرد: ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە، لە گوندی "گردەگۆزینە"ی سەربە قەزای كەلار ئۆتۆمبێلێك ئافرەتێكی شێلاوەو پاش گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان لە راگەیەندراوێكدا وتی: ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە لە گوندی گردەگۆزینە سەر بەقەزای کەلار ئۆتۆمبێلێک لەجۆری نیسان سەنی هاوڵاتیەک لەڕەگەزی (مێ) بەناوی (نەزمیە ئەحمەد محەمەد) لەدایکبوی 1971 دەشێلێت.

وتوشیەتی: پاش گەیاندنی بەبەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی شەهید هەژار لەکەلار و چارەسەری خێرا بەهۆی سەختی برینەکەیەوە، ئەو ئافرەتە ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کراو پاش گەیاندنی بە نەخۆشخانەی سلێمانی گیانی لەدەستدا.

ئاماژەی بەوەشداوە كە لەئێستادا بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی 24ی هاتوچۆ شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە بەند کراوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×