2020-07-14   724     
د. عەبدولحەكیم خەسرۆ
بهوتهی سكرتێری لیژنەی باڵای جێبەجێكردنی یاسای چاكسازیی، تا ئێستا حكومەتی ھەرێم 500 ملیۆن دیناری لەبازرگانان وەرگرتۆتەوەو بەردەوامیش دەبن تا ھەموی وەردەگرنەوە.
ئاوێنه: د. عەبدولحەكیم خەسرۆ، سكرتێری لیژنەی باڵای جێبەجێكردنی یاسای چاكسازیی بهماڵپەڕی پارتی ڕاگەیاندووه، "جێبەجێكردنی یاسای چاكسازیی لەھەرێمی كوردستان بەردەوامەو بەردەوامیش دەبێت تاوەكو یاساكە بەتەواوی جێبەجێ دەكرێت، كە چەندین ماددەو ڕگە لەخۆ دەگرێتو كارەكانیش بۆ جێبەجێكردنی یاساكە بەباشی بەڕێوە دەچن".
وتیشی، "یەكێك لەخاڵەكانی جێبەجێكردنی یاسای چاكسازیی لەھەرێمی كوردستان، وەرگرتنەوەی ئەو قەرزانەیە كە لەسەر بازرگانان ھەیە، تاوەكو ئێستاش بازرگانان 500 ملیۆن دیناریان بۆ حكومەت گەڕاندۆتەوە".
د. عەبدولحەكیم خەسرۆ دهڵێت، "وەرگرتنەوەی قەرز لەبازرگانان بەردەوام دەبێت، تاوەكو ھەموو ئەو قەرزەی لەسەر بارزگانانە، لێیان وەردەگیرێتەوە."
حكوومەتی ھەرێمی كوردستان نزیكەی 800 ملیار دیناری لەسەر بازرگانانەو لەچوارچێوەی یاسای چاكسازییدا بڕیاریداوە ئەو قەرزانە لەبازرگانان وەربگرێتەوە.