حەسەن نەسروڵا: هیچ چەک‌و تەقەمەنییەکمان لەبەندەری‌ به‌یروت نەبووە
  2020-08-07       489       
حەسەن نەسروڵا
حەسەن نەسروڵا، ئەمینداری گشتیی حیزبوڵای لوبنان هه‌مو ئه‌و هه‌واڵ‌و زانیاریانه‌ ڕه‌تده‌كاته‌وه‌ كه‌ باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن حزبه‌كه‌ی‌ چەک‌و تەقەمەنیی لەبەندەری‌ به‌یروت كۆگا كردووه‌.

ئاوێنه‌: ئه‌مرۆ هه‌ینی‌ حەسەن نەسروڵا له‌وتارێكیدا باسی‌ له‌ته‌قینه‌وه‌كه‌ی‌ به‌یروا كردو رایگه‌یاند، "ئێمە هیچ كاتێك نەکۆگاو نەنیتراتی ئەمۆنیۆم‌و نەموشەکمان لەو بەندەرە هەبووە کە تەقینەوەکە تێیدا رویدا". 

وتیشی‌، "به‌نده‌ره‌كه‌ لەژێردەستی ئێمەدا نییەو هیچ شتێک لەبارەی بەندەرەکەوە نازانین". 

ئاماژەی بەوەشكرد، لەئێستادا لەبەردەم كارەساتێكی گەورەی مرۆیی‌و نیشتیمانیدان بەهەمو پێوەرەكان، كە كاریگەرییەكی گەورەی لەسەر ئابوری‌و كۆمەلایەتی ناوچەكە دروستكردوە.

رۆژی سێشەممەی ڕابردو تەقینەوەیەکی بەهێز لەبەندەری بەیروت ڕویداو له‌ئه‌نجامدا نزیكه‌ی‌ 150 کەس کوژران‌و هەزاران کەسی دیكه‌ش بریندار بون.

بەپێی لێدوانی وەزیری ناوخۆی لوبنان تەقینەوەكەی بەیروت لەئەنجامی تەقینەوەی (2750) تەن ماددەی تەقینەوەی نیتراتی ئامۆنیایەوە بووە كە لەساڵی 2014وه‌ لەبەندەری بەیروت كۆگا كراوە.

به‌ڵتم میشێل عۆن، سەرۆکی لوبنان لەبارەی تەقینەوەکه‌وه‌ رایگه‌یاندووه‌،‌ هەرچەندە هێشتا نازانن هۆکاری تەقینەوەکە چی بووە، بەڵام دەکرێت هۆکاری دەرەکی وەک بۆمب‌و موشەک یان هەر هۆکارێکی دیکە بوبێت. 
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×