2020-09-01   399     
مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەبارەی بازرگانی چەک لەنێوان چین و ئێران دوا.
ئاوێنه: مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند کە ئەمریکا هەموو هەوڵیکی دەخاتەگەڕ بۆ رێگری کردن لە ئاڵوگۆڕی چەک لەنێوان چین و ئێران.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا وتی، “چین یەکێکە لەو وڵاتانەی کە دەیەوێت چەک بفڕۆشێتە ئێران و لە بەرامبەردا پارەیەکی زۆر بەدەست بهێنێت”.
پۆمپیۆ وتیشی، “چین لەو ئاڵوگۆڕە بازرگانییە چەک دەداتە ئێران و کۆمەڵیک شتی دیکەش لە ئێران دەکڕێت. ئەوەی لەسەر ئێمەیە ئەوەیە کە رێگری لەو بازرگانییە بکەین”.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئاماژەی بەوەدا کە چین سزا سەپێندراوەکانی سەر ئێرانی پێشێڵ کردووە و ناچار دەبێت باجی ئەو پێشێڵکارییە وەرگرێت.
مایک پۆمپیۆ هەردوو وڵاتی چین و ئێرانی بە گەورەترین پێشێلکاری مافی مرۆڤ ناوبرد و ئاشکرای کرد کە سزا نوێکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران هەماهەنگی نێوان ئەو دوو وڵاتە کەم دەکاتەوە