بومەلەرزە ناوچەیەكی سەر بە پارێزگەی سلێمانی روویدا
  2020-09-25       532       

وەزارەتی گواستنەوەی عیراق ڕایدەگەیەنێت، بومەلەرزەیەك بە گوڕی 1.3 پلە بەپێی پێوەری ڕێختەر، ناحیەی سەنگاوی سەر بە پارێزگای سلێمانی هەژاند.

ئاوێنه‌: بەپێی ڕاگەیەندراوێك كە ئەمڕۆ هەینی لەلایەن وەزارەتی گواستنەوەی عیراقەوە بڵاوكرایەوە ''دەستەی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەكی لە باشووری خۆرئاوای ناحیەی سەنگاو لە پارێزگەی سلێمانی لە كاتژمێر (7:20:39) بەكاتی ناوخۆ تۆماركرد''.

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە”گوڕی بومەلەرزەكە گەیشتە (3.1) پلە بەپێی پێوەری ڕێختەر و (24) كیلۆمەتر لە باشووری خۆرئاوای ناحیەی سەنگاوی سەر بە پارێزگەی سلێمانییەوە دوور بووە و نەسەلمێنراوە هاووڵاتیان هەستییان پێكردبێت، بۆیە لە حاڵەتی هەر ڕووداو و پێشهاتێك ئاگادارتان دەكەینەوە”.

وەزارەتی گواستنەوەی عیراق داوای لە هاووڵاتیان كردووە، ''خۆیان لە پڕوپاگەندە و هەواڵی ناڕاست بەدووربگرن و پابەندبن بە ڕێنماییەكانی پەیوەست بە بومەلەرزەوە كە لەلایەن دەستی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانییەوە دەرچووە''.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×