ئەمڕۆ شەممە،
بەهای تمەن لەبەرامبەر دۆلاری ئەمریكا دابەزینی زیاتری بەخۆیەوە بینی و نرخی
فرۆشتنی یەك دۆلار لە بازاڕە ئازادەكانی تاران 29 هەزار تمەنی تێپەڕاندوە.
ئاوێنە:
بەگوێرەی میدیا ئێرانییەكان، ئەمڕۆ شەممە، لە بازاڕە ئازادەكانی تارانی پایتەختی
ئێران یەك دۆلاری ئەمریكا بە 29 هەزارو 300 تمەنی ئێرانی فرۆشراوە.
هاوكات دەزگای
چاودێری نرخی دراوی سەربە بانكی ناوەندیی ئێران، نرخی فرۆشتنی دۆلاری لە شوێنە
حكومییەكان بە 28 هەزار و 550 تۆمەن دیاریكردوە.
ئەوەش لەكاتێكدایە
كە بەهای دۆلار لەسەرەتای ئەمساڵدا لە ئێران نزیكەی 16 هەزار تمەن بو، بەڵام ئێستا
نزیكبۆتەوە لە 30 هەزار تمەن.