ئاسایشی سلێمانی: دەست بەسەر 42 تۆن جگەری توركی قەدەغەكراودا گیرا
  2020-10-18       623       

ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند، ئەمڕۆ یەكشەممە، هێزەكانیان دەستیان بەسەر 42 تۆن جگەری توركی قەدەغەكراودا گرتوە كە بەشێوەیەكی نایاسایی هێنراوەتە هەرێمی كوردستان.

ئاوێنە: ئاسایشی سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاوێنە نێردراوە، رایگەیاند: هێزەكانمان توانیان لە دەوروبەری شاری سلێمانی، ئەمڕۆ  18ی 10ی 2020 دەستبگرن بەسەر بڕی  42 تۆن جگەری بەستوی توركی قەدەغەكراودا كە لە دو ئۆتۆمبێلی بارهەڵگردا بو.

ئەوەشی خستۆتەڕو كە جگەرە بەستوەكە بەشێوەی قاچاخ و نایاسایی هێنرابو بۆ هەرێمی كوردستان بەمەبەستی ناردنی بۆ شارەكانی ناوەڕاست و خواروی عێراق.

ئاماژەی بەوەشداوە كە دۆسیەكە لەسەر فەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایشی سلێمانی روبەڕوی یاسا كرایەوە بەمەبەستی ڕێكاری یاسایی.

 


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×