ئاماری نوێی كۆرۆنا لە هەرێم: 1002 توشبو و 25 گیانلەدەستدان
  2020-10-30       960       

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ دوشەممە، رایگەیاند، لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا، یەك هەزارو دو كەسی دیكە لە هەرێم توشی كۆرۆنا بون و 25 توشبوی ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوەو 532 توشبوش چاكبونەتەوە.

ئاوێنە: وەزارەتەكە، كەمێك لەمەوبەر لە راگەیەندراوێكدا ئاماری 24 سەعاتی رابردوی كۆرۆنای لە هەرێمی كوردستان خستەڕو.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا شەش  هەزارو 375 پشكنینی نوێ ئەنجامدراون و دەرئەنجام یەك هەزارو دو توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون و 25 توشبوش گیانیان لەدەستداوە.

ئاماژەی بەوەشداوە كە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا 532 توشبوی كۆرۆنا چاكبونەتەوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە وردەكارییەكانی ئاماری 24 سەعاتی رابردو و كۆی گشتی ئامارەكانی كۆرۆنا لە هەرێم بەم جۆرەن:

١. پشکنین: (٦٣٧٥ پشکنینی نوێ)
(٢٢٥٠) هەولێر
(٩٩٩) سلێمانی
(٢٧٩٥) دهۆك
(٦٧) هەڵەبجە
(١٧٤) گەرمیان
(٩٠) ڕاپەڕین

٢. توشبو: (١٠٠٢ توشبوی نوێ)
(٤٢٧) هەولێر
(١٦٣) سلێمانی
(٣٣١) دهۆك
(٣٢) هەڵەبجە
(٣٨) گەرمیان
(١١) ڕاپەڕین

٣. چاکبون: (٥٣٢ چاکبون)
(١٠٥) هەولێر
(٢٠) سلێمانی
(٣٦٠) دهۆك
(١٥) هەڵەبجە
(٣٢) گەرمیان
(٠) ڕاپەڕین

٤. مردن: (٢٥ مردن)
(٧) هەولێر
(٧) سلێمانی
(٨) دهۆك
(١) هەڵەبجە
(١) گەرمیان
(١) ڕاپەڕین

ئاماری گشتی:

کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچو)

پشکنین ٦٤٠٧٠٩ (٢٣٠٢٩٣ هەولێر، ١٤٦٨٦٩ سلێمانی، ٢٥٧٩١٧ دهۆك، ٥٦٣٠ هەڵەبجە)

توشبون ٧٥٣٣٦ (٢٧٦٦٦ هەولێر، ٢٢٢٩٢ سلێمانی، ٢٢٨٨٤ دهۆك، ٢٤٩٤ هەڵەبجە)

چاکبون ٤٢٦٠٨ (١٧٧٩٨ هەولێر، ١١٧٩٦ سلێمانی، ١٠٧٤١ دهۆك، ٢٢٧٣ هەڵەبجە)

لەژێر چارەسەر ٣٠٢٩٧ (٩١٧٠ هەولێر، ٩٣٠٠ سلێمانی، ١١٦٩٥ دهۆك، ١٣٢ هەڵەبجە)

مردن ٢٤٣١ (٦٩٨ هەولێر، ١١٩٦ سلێمانی، ٤٤٨ دهۆك، ٨٩ هەڵەبجە)

دەقی راگەیەندراوەكە...

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×